له ئه‌مه‌ریكا به 88 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی خوێنی 9 هاووڵاتی ره‌شپێست ده‌كرێته‌وه
ئه‌مه‌ریكا سوڵحی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری دا، پرسی قه‌ره‌بووی ئه‌و 9 خێزانه به پێدانی بڕێك پاره یه‌كلا بكاته‌وه، كه له 2015 له لایه‌ن توندڕه‌وێكی سپی پێسته‌وه له ناو كڵێسه‌یه‌كی ساوث كارۆلینادا كوژرا بوون.
ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌وه هات، كه ده‌ركه‌وت نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا كۆڵه‌وار بووه و نه‌یتوانیوه رێگه له‌وه بگرێت چهكفرۆشێك ده‌مانچه به بكوژه‌كه نه‌فرۆشێت، هه‌رچه‌نده له رووی یاساییه‌وه قه‌ده‌غه بووه، چه‌ك بكڕێت.
دیلان رووف، ته‌مه‌نی 27 ساڵ بوو، كاتێك 9 هاووڵاتی كوشت ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌نگی پێستیان ره‌شه و ئه‌م بڕوای وابووه، كه ره‌چه‌ڵه‌كی سپی پێست له سه‌رووی هه‌مووانه و ره‌شپێسته‌كان ده‌بێت كۆیله‌ی سپی پێسته‌كان بن.
تاوانی كوشتنی ئه‌و هاووڵاتیانه له ناو كڵێسه‌ی ئیمانوێڵ میثودیه له چارلستۆن ئه‌نجامدرا، كه كۆنترین كڵێسه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئهفریقاییهكانه.
كه‌سوكاری قوربانییه‌كان داوای یاساییان له دژی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا تۆمار كرد و له ئه‌نجامدا سكاڵاكه‌یان برده‌وه و بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان درا.
وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا، مێریك گارلاند، له كاتی راگه‌یاندنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كه گوتی: ئه‌وه‌ی روویداوه تاوانێكی بێزراوه و بووه‌ته هۆی ئازاردانی له بن نه‌هاتووی خێزانی قوربانییه‌كان.
له به‌رامبه‌ر خوێنی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ره‌شپێست، بڕی 6 تا 7.5 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌ندامانی هه‌ر 9 خێزانه‌كه ده‌ستنیشان كراوه و ئه‌وانه‌شی له تاوانه‌كه رزگار بوون پێنج كه‌سن و هه‌ریه‌كه‌یان به 5 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو كرانه‌وه.
ئیلیانا بینكنی، كچی یه‌كێك له‌و قه‌شانه‌ی له ناو كڵێسه‌كه كوژرا، گوتی: هیچ بڕه پاره‌یه‌ك قه‌ره‌بووی ژیانی باوكم ناكاته‌وه.
دادگای ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی داد و میدیای ئه‌مه‌ریكایی تاوانی كوشتنی 9 هاووڵاتی له ناو كڵێسهیهكدا، به هۆكاری ره‌گه‌زپه‌رستیان به كارێكی "توندڕه‌وانه" وه‌سفكرد و ئاماده نه‌بوون وه‌ك كرده‌یه‌كی "تیرۆریستی" ناوی بهێنن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس