گوته‌بێژی یه‌كێتی: ته‌ندروستی مه‌لا به‌ختیار باش نییه
هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی كه بۆ چاره‌سه‌ری ژه‌هرخواردنه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، ته‌ندروستی باش نییه.
ئه‌مین بابه شێخ وته‌بێژی یه‌كێتی به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، باری ته‌ندروستی مه‌لا به‌ختیار باش نییه و هه‌مووان چاوه‌ڕێی پشكنینه‌كان ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه چاوه‌ڕوانی یاسا ده‌كه‌ن پشتڕاستی بكاته‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنه به ژه‌هر یان نا.
گوته‌بێژی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌ن، چونكه هه‌ندێک ئاماژه‌ی تر هه‌ن بۆ ژه‌هرخواردن كردنی چه‌ند كه‌سێك له ئاسایشی سلێمانی.
ماوه‌یه‌كه هه‌واڵی ژه‌هرخواردنی به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتی له سلێمانی بڵاوبووه‌ته‌وه و پشكنینه پزیشكییه‌كانیش ژه‌هرخواردنه‌كه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌مه‌ودوا كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ری ژه‌هرخواردنه‌كه ده‌كه‌ن.