وەزارەتى خوێندنى باڵا شێوازی چارهسهركردنی كێشهی قوتابیان روون دهكاتهوه
ئهوانهی كۆنمرهیان 99 بووه بهم شێوهیه كێشهكانیان چارهسهر دهكرێت
K24 - ههولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کێشەى ئەو خوێندکار و قوتابیانەى کۆنمرەیان (99) و بەسەرەوەیە چارەسەردەکات، بۆ ئەمەش ئەو دەرچووانەى کە کۆنمرەیان (99) و بەسەرەوەیە و لە کۆلێژى پزیشکى گشتى وەرنەگیراون، دواى زیادکردنى ژمارەیەک کورسى بەخۆڕایى لە کۆلێژەکانى پزیشکى گشتى (هەولێر، سلێمانى، کۆیە، گەرمیان) وەردەگیرێن.
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى ڕێکەوتى (2021/10/29) بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و کۆبوونەوەی نائاسایى ئەنجومەنى وەزارەت بەشێوەى ئۆنلاین بۆ چارەسەرکردنى پرسى ئەو دەرچوانەى کۆنمرەیان (99) و بەسەرەوەیە بەڕێوەچو.
له کۆبوونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا رایگهیاندووه، ئامانج لەم کۆبونەوەیە چارەسەرکردن و دانانى میکانیزمێکە لە چوارچێوەى پلانى وەرگرتن بۆ زیادکردنى کورسى بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى دەرچوانى کۆنمرە بەرزەکان، بە شێوەیەک پلانەکان هاوتەریب بێت بۆ سوودى دەرچووان و پێداویستیەکانى بازاڕى کار.
به گوێرهی راگهیهندراوی وهزارهتهكه، وهزیری خوێندنی باڵا دووپاتیكردووهتهوه، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ئەو دەرچووانەى کۆنمرەیان (99) و بەسەرەوەیەو لە کۆلێژى پزیشکى گشتى وەرنەگیراون، دواى زیادکردنى ژمارەیەک کورسى بەخۆڕایى لە کۆلێژەکانى پزیشکى گشتى (هەولێر، سلێمانى، کۆیە، گەرمیان) وەردەگیرێن، بۆ ئەمەش ئەو کورسیە بەتاڵانەى لە ئەنجامى سەرخستنى ئەم دەرچووانە لە کۆلێژەکانى پزیشکى ددان و دەرمانسازى دەمێنێتەوە، ئەو خوێندکارانەى تر سەردەکەون کە لەم دو کۆلێژە داوایان کردەوە و وەرنەگیراون، ئەویش بەپێى کۆنمرە و ڕیزبەندى داواکارییەکانیان، چارەسەرکردنى کێشەى ئەم دەرچووانە لە چوارچێوەى پرۆسەیەکى ورد و دادپەروەر و یەکسان لە نێوان خوێندکاران و قوتابیان بەپێى ڕیزبەندى نمرەکان لەلایەن ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەت جێبەجێ دەکرێت و دواى تەواوبونى پرۆسەکەش ئەنجامەکەى بۆ خوێندکاران و قوتابیان بڵاودەکرێتەوە.