تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان هه‌ڕه‌شه له ئابووری جیهان ده‌كه‌ن
سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا رایگه‌یاند، زیانی ئابووری تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ساڵانه ده‌گاته 500 ملیار دۆلار و ئه‌و تاوانانه‌ش سیمایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه، بۆیە رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان كارێكی سه‌خته.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا رایگه‌یاند، زیانی ئابووری تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ساڵانه ده‌گاته 500 ملیار دۆلار و ئه‌و تاوانانه‌ش سیمایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه، بۆیە رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان كارێكی سه‌خته.
دیمیتری مێدڤێدیڤ، سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌پرسانی بانكی سیبه‌ری رووسیا رایگه‌یاند، پاراستنی سیستمی زانیاری دارایی گرنگییه‌كی ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری و تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان سیمایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه و به‌ره‌نگابوونه‌وه‌یان كارێكی سه‌خته.
مێدڤێدیڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زیانه ئابوورییه‌كانی رووسیاش له‌م دوایه‌دا به‌رزبوونه‌ته‌وه به‌هۆی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر سیستمی بانكی.
بەپێی ئاماری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی نێوده‌وڵه‌تی، به‌هۆی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه وڵاتانی ئه‌مریكا و چین و ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا ساڵانه زیاتر له 200 ملیار دۆلار زیانیان پێ ده‌گات.