وەزیری خوێندنی باڵا ده‌چێته پەرلەمان
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری: 7 هه‌زار کورسی خوێندن بۆ ئه‌و قوتابیانه ته‌رخان ده‌كرێت، كه ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە (31ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) ده‌چێته پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا كۆده‌بێته‌وه.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان راگەیاند، ئه‌مڕۆ یەكشەممە بە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كێشەی قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12 میوانداری "ئارام محەمەد"، وەزیری خوێندنی باڵا و شاندێكی وەزارەت دەكەین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لە كۆبونەوەكدا گفتوگۆ لەسەر ئەم بڕیارانە دەكرێت، كە 7 هه‌زار کورسی خوێندن تەرخان کراوە، بۆ ئەو قوتابیانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووه‌تەوە و گرفتی وەرگرتنیان ھەیە، ھەموویان لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا روونیكرده‌وه، ئەوانەی فۆڕمیان بە ھەڵە پڕکردووه‌تەوە و ناویان لە بەشی دڵخوازی خۆیان نەگەڕاوەتەوە؛ چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، بەجۆرێک ھاونمرەی لە ھەر بەشێک و کۆلێژێک وەرگیرابێت، ئەویش لەھەمان بەش وه‌رده‌گیرێت.
روونیشكرده‌وه، ئەو 58 قوتابیەی لە کۆلێژی پزیشکی وەرگیران، پڕۆسەکە تەواوکاری و بەردەوام دەبێت و بە پێی رێزبەندی کۆنمرە قوتابیانی دیكه جێگەیان دەگرنەوە لە بەشی پێشتریان.
سەبارەت بە کورسی خوێندنی پاڕالێل، عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری ئاشكرای كرد، ئه‌وانه‌ی له كورسی خوێندنی پاڕالێل وه‌گیراون، ژمارەیان زۆرە و پێویستە کەم بکرێتەوە، لە بەرامبەردا کورسی خوێندن بە خۆڕایی زیاد بکرێن.
ئاشكراشی كرد. ئه‌مڕۆ کۆبوونەوەی ھاوبەشمان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر دوا ھەنگاوەکانی چارەسەری گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی قوتابیان دەبێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه کرێی خوێندن لە خوێندنی پاڕالێل زانکۆ حکومییەکان، کە پێشتر راگەیەندراوە، 45% کەم کراوەتەوە.