مه‌سرور بارزانی: زۆر خه‌مباربووم به شه‌هیدبوونی هەر دوو پێشمەرگەی قارەمان خالید کاکەیی و ئاکۆ کەریم
"ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، جارێکی دیکە گرنگیی ھەمانگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "زۆر خه‌مباربووم به شه‌هیدبوونی هەر دوو پێشمەرگەی قارەمان خالید حەمید ھەیاس کاکەیی و ئاکۆ کەریم قادر لە هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش لە پردێ".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و وێڕای ده‌ربڕینی خه‌مباری خۆی بۆ شه‌هیدبوونی دوو پێشمه‌رگه و ئاراسته‌كردنی سه‌ره‌خۆشی بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، جارێکی دیکە گرنگیی ھەماهەنگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، جارێکی دیکە گرنگیی ھەماهەنگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان".
پێشتر مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی داعش داوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌گه‌رچی هیچ رووبه‌رێكی زه‌مینی به ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی چه‌كداران و شانه نووستووه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ناوچه‌كه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه‌ش پێویستی به هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه و هه‌رێمی هه‌یه.
شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له نزیك به‌رزاییه‌كانی زوورگه‌زراوی سنووری پردێ له پارێزگای كه‌ركووك، په‌لاماری سه‌نگه‌ری هێزی پێشمهرگهیاندا و له ئاكامدا دوو پێشمه‌رگه به‌ناوه‌كانی (خالید حەمید ھەیاس کاکەیی) و (ئاکۆ کەریم قادر) شه‌هید بوون.
زۆر خه‌مباربووم به شه‌هیدبوونی هەر دوو پێشمەرگەی قارەمان خالید حەمید ھەیاس کاکەیی و ئاکۆ کەریم قادر لە هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش لە پردێ. پرسە و سەرەخۆشی لە كه‌سوكاریان و هەڤاڵەکانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) October 31, 2021