تاوانبارێك له به‌رده‌م دادگا ده‌مانچه له پۆلیسێك ده‌ستێنێت
به ڤیدیۆ.. پۆلیسێكی دیكه‌ی هاوڕێی فریای ده‌كه‌وێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
به‌ر له بڕیاری دادگا سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی ته‌قه‌كردن له زیندانییه‌ك به‌ده‌ستی پۆلیس، رێگه به كه‌سوكاری زیندانییه‌كه درا ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ببینن، كه له رێگه‌ی كامێرای چاودێری نێو دادگای كه‌رتی جیفرسۆن-ی ویلایه‌تی ئیلنۆیا-ه‌وه چۆنێتی رووداوه‌كه ده‌ركه‌وتووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن رۆژی 26ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) پۆلیسێكی ویلایه‌تی ئیلنۆیا له‌به‌رده‌م هۆڵی دادگا-ی كه‌رتی جیفرسون، له‌كاتی گواستنه‌وه، ته‌قه‌ی له زیندانییه‌كه كردووه و برینه‌كه‌ی سه‌خته و ئه‌گه‌ری مردنی هه‌یه.
دوێنێ (2ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2021) پۆلیسی ویلایه‌تی ئیلنۆیا بڕیایریدا كه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌كه بۆ رای گشتی بڵاوبكاته‌وه، كه ده‌ریده‌خات بۆچی ئه‌و پۆلیسه‌ی كه تێوه‌گلاوه به رووداوه‌كه، ئه‌و زیندانییه‌ی له ناو هۆڵی دادگا بریندار كردووه و ئه‌گه‌ری مردنی هه‌یه.
به‌پێی پابه‌ندبوونی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كان به بێگه‌ردی و شه‌فافییه‌ت پێویسته ئه‌و گرته ڤیدیۆییه جه‌ماوه‌ر بیبینێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیندانییه‌كه نه‌كرێت به بێ‌تاوان و به پاڵه‌وان نیشان نه‌درێت و پۆلیسه‌كه نه‌بێت به قوربانی رووداوه‌كه، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كان به بێگه‌ردی و شه‌فافییه‌ت، ده‌شڵێت: "پێویسته كه‌سوكاری جۆس-زیندانییه‌كه- ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ببینن".
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 2ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) نوسینگه‌ی كه‌رتی جیفرسۆن داوای له ISP (به‌ڵێنده‌رایه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت) كرد، كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنێتی ته‌قه‌كردنی پۆلیسه‌كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان بۆ بنێرێت.
ISP ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "ئه‌فسه‌رێكی به‌شی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی، فریدریك جۆس - ته‌مه‌ن 55 ساڵ- ده‌گوازێته‌وه بۆ هۆڵی دادگا تا له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی بڕیارده‌ران (Jury) بڕیاری دادگایكردنی بدرێت، له‌سه‌ر تاوانێكی پێشتری، له‌وكاته‌دا بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌نێو زیندانییه‌كه له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه بۆ سه‌ر كورسی كهمئهندامێتیهكهی، په‌لاماری ده‌مانچه‌ی پۆلیسه‌كه ده‌دات و له لاقه‌دی ده‌كاته‌وه، پۆلیسه‌كه نایه‌وێت زیندانییه‌كه به كه‌له‌پچه‌كراوی بباته به‌رده‌م ده‌سته‌كه، بۆیه له كاتی خستنه سه‌ر كورسییه‌كه كه‌له‌پچه‌كه‌ی ده‌ستی جۆس ده‌كاته‌وه".
روونیشكرده‌وه، "پۆلیسه‌كه و جۆس له ململانێدا ده‌بن بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌مانچه‌كه، به‌ڵام ده‌مانچه‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ستی زیندانییه‌كه (جۆس) له‌وكاته‌دا پۆلیسێكی دادگا دێته ده‌ره‌وه و دێت به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا، جۆس ده‌یه‌وێت ته‌قه له پۆلیسه‌كه بكات، پۆلیسه‌كه دێته ده‌ست و جۆس ده‌پێكرێت".
جۆس راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رتی سانت لویس و برینه‌كه سه‌خته و ئه‌گه‌ری مردنی هه‌یه. به‌پێی رای بڕیارده‌ری دادگای جێفرسۆن كامێرای چاودێرییه‌كه زۆر هاوكاره بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی بێتاوانی ئه‌و پۆلیسه بسه‌لمێنێت، یارمه‌تی ئه‌و ئه‌فسه‌ره بدات كه بۆچی ته‌قه‌ی له زیندانییه‌كه كردووه.