له‌وه‌ته‌ی ئیسلام ده‌ناسن له یه‌ك كاتدا ڕۆژوو ده‌شكێنن
ته‌نها وڵاته له‌سه‌ر ڕووی زه‌مین
K24 – هه‌ولێر
ته‌نها وڵاتێك له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی كه كاته‌كانی پاشیو ( پاشیڤ) و به‌ربانگ تێیدا هه‌موو ساڵیك له‌یه‌ك كاتدا بێ،وڵاتی ئۆگه‌ندایه.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ئۆگه‌ندا وایه ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵكی ئیستوا و كاته‌كانی شه‌و و ڕۆژ له‌و وڵاته‌دا یه‌كسانه،بۆیه له‌وكاته‌وه‌ی ئاینی ئیسلام گه‌شتوه‌ته ئه‌و وڵاته ساڵانه له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا هه‌ر 12 كاتژمێر به‌ڕۆژوو ده‌بن.
ئۆگه‌ندا ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ڤیكتۆریا و لای سه‌رچاوه‌كانی ڕووباری نیلی به‌ناوبانگ و ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له كامبالا وه نزیكه‌ی 100 كیلۆمه‌تر دووره و به ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری گرنگ ده‌ده‌نرێت و تاڤگه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی "سیزیوا " شی هه‌یه كه 40 كیلۆمه‌تر له پایته‌خی ئۆگه‌نداوه دووره.
مۆز به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خۆراك له‌و وڵاته داده‌نرێ و له زۆربه‌ی ژه‌مه خۆراكیه‌كانیاندا به‌كاری ده‌هێنن، به‌تایبه‌تی له ژه‌مه خۆراكێكدا كه " ماتوكی " پێده‌ڵێن و به‌واتای مۆزی بر‌ژاو دێت و به‌ناوبانگترین خۆراكه له ئۆگه‌ندا.
له‌و وڵاته‌دا نزیكه‌ی 10 ملیۆن موسوڵمان ده‌ژین و ڕێژه‌ی 27% ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنن.
له ئۆگه‌ندا موفتی هه‌یه و له دانیشتنێكی تایبه‌دا له‌لایه‌ن زانا و ڕێبه‌ره ئاینیه‌كانی موسوڵمانان هه‌ڵده‌بژێردرێت و تا ته‌مه‌نی 75 ساڵی له پێگه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه وه‌ك موفتی.