پارتی له به‌غدا گه‌ڕێكی دانووستانی ده‌ستپێكرد
پارتی له به‌غدا گه‌ڕێكی دانووستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌بات

K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه له هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌م حزبی سیاسی عێراقه له رووی ژماره‌ی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌وه، گه‌یشته به‌غدا و گه‌ڕێكی دانووستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی عێراق ده‌ستپێكرد.
شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتووه له هه‌ریه‌ك له هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و سه‌رۆكی شانده‌كه، جه‌عفه‌ر ئیمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، نازه‌نین محه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، نوێنه‌ری باره‌گای بارزانی، ئومێد سه‌باح و فارس عیسا.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شانده‌كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه و بڕیاره زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان بكه‌ن.

فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی و هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆده‌بێته‌وه.
كۆبوونه‌وه و جووڵه دیپلۆماتییه‌كه‌ی پارتی هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و بزاوته دیپلۆماتییه‌ی له به‌غدا درووست بووه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ پرسی پێكهێنانی كوتله‌ی زۆرینه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، كه براوه‌ی یه‌كه‌می سوننه‌كانه، سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری كرد.
هاوكات ئه‌مڕۆ عه‌مار حه‌كیم، سه‌ردانی موقته‌دا سه‌دری كرد و هه‌ردوولا ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ره‌وشی عێراقیان تاوتوێكرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌سه‌ر داواكاری موقته‌دا سه‌در، ئه‌مڕۆ له زۆرێك له مزگه‌وت و حوسێنییه‌كانی عێراق نوێژی هه‌ینی هاوبه‌ش له نێوان شیعه و سوننه كرا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ره‌وته براوه سیاسییه‌كه‌ی شیعه و سوننه له عێراق.
سه‌ردانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا له كاتێكیشدایه، كه پرۆسه‌ی دڵنیابوونه‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگی ئه‌و وێستگانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ر هه‌بوو به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆسه‌ی په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق خێراتر بكرێت.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی پێشوه‌خته‌ی عێراق رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به‌ڕێوه‌چوو به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی 329 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.