حەشدی شەعبی: ئەرکی ئێمە چوونە نێو ناوەندی فەللوجە نییە

پێشبینییان نەدەکرد ئاوها بەخێرایی گەمارۆی فەللوجە بدەن

K24 - ھەولێر

کەریم نووری، گوتەبێژی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی روونیکردەوە، ئەوان تا ئێستا بڕیاریان نەداوە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی چوونە نێو شارۆچکەی فەللوجەدا بکەن.

گوتەبێژی میلیشیاکانی دووپاتیکردەوە، تەنیا لەسەر داوای حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەچینە نێو فەللوجە.

سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی فەللوجە کەریم نووری ئاماژەی بۆ ئەوەكرد کە ئەوان نایانەوێت سەرکەوتنێکی خێرا تۆمار بکەن و دانی بەوەشدا نا، پێشبینییان نەدەکرد ئاوها بەخێرایی گەمارۆی فەللوجە بدەن.

ئەوە لە كاتێكدایە كە بەشێك لە سوننەكان ئەوەیان داوایانكردووە كە حەشدی شەعبی لە دەوروبەری فەللوجە بكشێنەوە و بەشداری لە شەڕی رزگاركردنی فەللوجە نەكەن.