كازمى فه‌رمانی پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌ش بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی به‌غدای ده‌ركرد
K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌شی بۆ ئیداره‌دانی شوێنی خۆپیشاندانه‌كان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدا ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، "دوای ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ی رۆژی رابردوو له نزیك گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان له به‌غدا روویاندا، مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان و هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی راسپارد، بۆ پێكهێنانی باره‌گای پێشكه‌وتوو به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فسه‌رێكی پله باڵا و نوێنه‌رانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، له‌ناویان ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیش هه‌یه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاشكرا بكات.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ هه‌ینی لایه‌نگرانی ئه‌و گرووپانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، رژانه سه‌ر شه‌قام ویستییان په‌لاماری ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره بده‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا توندوتیژی و پشێویی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌و هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و زیاتر له 300 كه‌سیش بریندار بوون، كه زۆربه‌ی برینداره‌كان سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كان بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌و فه‌رمانه‌ی كازمی بۆ مه‌به‌ستی ئیداره‌دان و و پارێزگاریكردنه له ناوچه‌ی خۆپیشاندان له نزیك پردی هه‌ڵواسراو (موعه‌له‌ق) بۆ رێگریكردن له به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران".
به‌یاننامه‌كه داواش له هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كات، "دان به‌خۆیاندا بگرن و به‌باشترین شێوه و پیشه‌ییانه پابه‌ندی ئه‌ركه‌كانیان بن بۆ پارێزگاریكردن له ئازادی راده‌ربڕین و مافه‌كانی مرۆڤ".
پێشتریش لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندانه‌كانی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌رپرسیارێتیی روودانی توندوتیژییه‌كانی به‌غدای خسته ئه‌ستۆی كازمی.
هه‌رچه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌زار و 400 سكاڵا، پرۆسه‌ی به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ 2 هه‌زار وێستگه ته‌واو كرد و له راپۆرتی كۆتاییدا دووپاتیكرده‌وه، كه ئه‌نجامی ده‌ستژمێری و ئه‌نجامی ئه‌لیكترۆنی یه‌كانگیر بوون و هیچ كه‌م و زیاده‌یه‌كییان نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و گرووپه شیعانه‌ی ئه‌نجامه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان سوورن.
H.B