میلیشیاكانی عێراقی: هه‌نگاوی داهاتوو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارییه
K24 – هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له میلیشیا عێراقییه‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، دوا هه‌ل له‌به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان داده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ته‌واوی وێستگه‌كان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گینا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری روو ده‌دات.
ئه‌و سه‌رچاوه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، بڕیار وایه هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له داهاتووێكی نزیك كۆببنه‌وه، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان.
روونیكرده‌وه، له‌كاتی ئێستادا دۆخی به‌غدا بێده‌نگی دایپۆشیووه، به‌ڵام مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له ئارادایه، ئه‌گه‌ر بێت به‌پیر بانگه‌وازی خۆپیشانده‌ران نه‌چن.
جه‌ختیكرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت شه‌ڕ له‌هه‌ر چركه‌یه‌ك له به‌غدا رووبدات، ره‌نگه گرووپه‌كانی نزیك له ئێران هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عه‌لی فه‌زڵوڵڵا گوته‌بێژی پارتی (حقوق)ی نزیك له حزبوڵڵای عێراقی رایگه‌یاند، هه‌نگاوی داهاتوو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارییه، بۆیه حكومه‌ت ده‌یه‌وێت دۆسییه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌به‌ر چاو نه‌گرێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌و هێزانه‌ی كه به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی بۆ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا جێگیر كراون، بوونه هۆكاری كووشتنی خۆپیشانده‌ران، بۆیه به‌رپرسیارێتی رووداوه‌كانی هه‌ینی له ئه‌ستۆی كازمیه.