ئاكرێ... به‌هۆی كێشەیهكی كۆمەڵایەتی دوو كەس دەكوژرێن
"بكوژ دەستگیر كرا"

K24 - هه‌ولێر:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئاكرێ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م شه‌و (6ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبەری 2021) له رووداوێكدا دوو كه‌س به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كوژران.
پۆلیسی ئاكرێ رایگه‌یاند، ئەم شەو لە قه‌زای ئاكرێ به‌هۆی كێشەیهكی كومەڵایەتیهوه ژن و پیاوێك دەكوژرێن.
راشیگه‌یاند، ھۆكاری كوشتنی ئه‌و ژن و پیاوه كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو و بكوژیش دەستگیر كرا.