هێزێکی بەریتانیا لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدایە لە سووریا

K24 - ھەولێر

رۆژنامەی زەتایمزی بەریتانیا لە زاری چەند سەرکردەیەکی سوپاوە ئاشکرای کرد، ژمارەیەك فەرماندە و سەربازی بەریتانیا لە رێگەی سنووری ئوردنەوە چوونەتە نێو خاکی سووریا و لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ لەگەڵ چەکدارانی داعش دەجەنگن".

بەگوێرەی لێکدانەوەی رۆژنامەکە، ئەم بەشدارییەی بەریتانیا بەڵگەیەکی روونە لەسەر بەشداری سەربازی راستەوخۆ لە ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی سووریا، نەك تەنیا بۆ راهێنانی سەربازی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن.

ئەمە لە کاتێکدایە هەریەك لە ئەمریکا و بەریتانیا، ئەرکی راهێنانی سەربازی ژمارەیەک یەکەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریایان لە ئوردن لە ئەستۆ گرتووە.