پرسی کۆچی گەنجان تاوتوێ دەکرێت
وەزیرە پەیوەندیدارەکان و بەرپرسانی باڵای یەکە ئیدارییەکان لەسەر پرسی کۆچکردنی گەنجان کۆدەبنەوە

K24 - ههولێر:
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشهممه (10ی تشرینی دووهم/ نۆڤهمبهری 2021) لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پاریزگار و بەرپرسانی ئیدارە سەربەخۆکان لەسەر پرسی کۆچکردنی گەنجان کۆببنەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هۆکارەکان و چارەسەرکردنی پرسی گەنجان تاوتوێ دەکرێن.
دوێنێش پەرلەمانی کوردستان پرسەکەی تاوتوێ کرد و لیژنەیەک پێکهێندرا، بۆ سەردانکردنی سنوورەکانی پۆڵەندا و بێلاڕووس بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخەکە.
