پزیشکی هەڵبژاردەی عێراق نوێترین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی شێرکۆ کەریم ئاشکرا دەکات
پزیشکی هەڵبژاردەی عێراق نوێترین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی شێرکۆ کەریم ئاشکرا دەکات کە بەهۆی پێکانەوە لە یاریی رابردووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سووریا ئامادە نەبوو.
عەبدولکەریم سەفار پزیشکی تایبەتی هەڵبژاردەی عێراق لە لێدوانێکیدا لەبارەی پێکانەکەی شێرکۆ کەریم یاریزانی یانەی هەولێر رایگەیاندووە 'هێشتا شێرکۆ بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە و ئەگەر بۆ یاریی بەرامبەر کۆریای باشوور ئامادەش بێت، تەنیا دەتوانێت گێمێک یاریی بکات، ناتوانێت هەردوو گێم یاریی بکات'.
شێرکۆ کەریم رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەهۆی پێکانەوە بەرامبەر سووریا یاریی نەکرد، بۆ یاریی بەرامبەر کۆریای باشوور چانسی یاریکردنی کەم دەبێت کە رۆژی سێشەممە عێراق لە دەوحە لە یارییەکی چارەنووسسازدا میوانداریی کۆریای باشوور دەکات و لە یاریی چوون هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و شێرکۆ کەریم لەو یارییەدا بەرامبەر سۆن هیونگ مین ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.