کوڕەکەی رۆناڵدۆ نزیکەی 75 دەفتەر دۆلاری لە خۆشەویستەکەی خەرج کردووە
لەم رۆژانە کریستیانۆ رۆناڵدۆ جونیۆر کوڕی ئەفسانەی تۆپی پێی پۆرتوگاڵ، زیاتر لە باوکی بووەتە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە، گوایە ئەو یاریزانە لاوە پارەیەکی خەیاڵی لە ماوەیەکی کورت لە خۆشەویستەکەی خەرج کردووە.
سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان باس لەوە دەکەن رۆناڵدۆ جونیۆر لەماوەیەکی کەم نزیکەی 750 هەزار دۆلار لە گەشتێکدسا لەگەڵ خۆشەویستەکەی خەرجکردووە، باس لەوەش دەکرێت کوڕ و کچەکە لە ماوەی هەشت رۆژ ئەو پارە خەیاڵیەیان خەرجکردووە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەو خانمەی پەیوەندی لەگەڵ کوڕەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دروست کردووە خانمە مۆدێلێکی بەڕازیلیە و تەمەنی 31 ساڵە، دوای ئەوەی کە رۆناڵدۆی باوکیش بەم پەیوەندیە دەزانێت نیگەران دەبێت و بە جونیۆری کوڕەکەی گوتووە زیاتر بیری لە یاری کردن بێت.