كه‌شناسی عێراق: شه‌ممه باران ده‌بارێت
"له زۆربه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت"

K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كرێت له رۆژی شه‌ممه20ی نۆڤێمبه‌ر بارانبارین له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌ستپێده‌كات.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، له شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه بارانی به هه‌وره بروسكه له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق ده‌بارێت.
له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، كه‌ش وهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له زۆربه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.




