كه‌ركووك... ته‌رمی ژن و پیاوێك دۆزرانه‌وه
"دوای لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وت كه ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان دزراوه"

K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، له گه‌ڕه‌كێكی كوردنشینی شاری كه‌ركووك ته‌رمی ژن و پیاوێك به كوژراوی دۆزرانه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك راشیگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی شۆراو له پارێزگای كه‌ركووك ته‌رمی ژن و پیاوێك دۆزرانه‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پیاوه‌كه سه‌ری بڕدراوه و ئافره‌ته‌كه‌ش له ژووری نووستن كوژراوه.
روونیشیكرده‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وت كه رووداوه‌كه له شه‌ودا ئه‌نجامدراوه و وێڕای ئه‌وه‌ش ئۆتۆمبێل و بڕێك پاره و ئاڵتوونیشیان لێ دزراوه، دوای ماوه‌یه‌كی كورت ئۆتۆمبێله‌كه له گه‌ڕه‌كی قادسیه دۆزرایه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پیاوه‌كه كورده و پیشه‌ی كارمه‌ندی شاره‌وانیی كه‌ركووكه، ئافره‌ته‌كه‌ش به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و پیشه‌ی مامۆستا بووه، خاوه‌نی یه‌ك كوڕ بوونه و له‌مباره‌یه‌وه سكاڵای یاسایی له لای پۆلیسی كه‌ركووك تۆمار كرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌یپێكرد، تا ئێستا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له بنكه‌ی پۆلیسی عروبه بۆ ئه‌م تاوانه ده‌ستیپێكرد.