بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پارتی داوای یه‌ك بازنه‌یی و لیستی كراوه ده‌كات
پارتی ده‌یه‌وێت دەستورێك بنووسرێتەوە كه هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە لە هەر نەتەوە و ئاینێك خۆی تێدا ببینێتەوە

K24- هه‌ولێر:
گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ھەڵوێستی حزبەكەی لەسەر چۆنیه‌تی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و میكانیزمی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه ئاشكرا دەكات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، پارتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كه پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، بۆچوونی پارتی ئەوەیە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی لەوادەی خۆیدا بەبێ دواکەوتن ئەنجامبدرێت.
سه‌باره‌ت به بازنەكانی ھەڵبژاردن و میكانیزمی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش گوتی: پێمان باشه هەڵبژاردن بە یەك بازنە و لیستی کراوە به‌ڕێوه‌بچێت.
لەبارەی ھەڵوێستی حزبەكەی لەسەر یاسای ھەڵبژاردنەكانی ھەرێمی كوردستانیش گوتی: یاسای هەڵبژاردن بێ کێشەیە و پێویستی بەهەموواركردنه‌وه نییە.
تایبه‌ت به پرسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیش، پێشه‌وا هه‌ورامانی دووپاتیكرده‌وه، دەستوور خواستی پارتییە و ده‌یه‌وێت ئه‌و پرسه لەم خولەی پەرلەمان یەکلایی بكرێته‌وه و هەموو لایەنەکان تێیدا کۆدەنگی دروستبکەن و دەستوورێك بنووسرێتەوە، كه هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە لەهەر نەتەوە و ئاینێك خۆی تێدا ببینێتەوە.
H.B