دوێنێ به ناچاری له بێلاڕووسیاوه گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان
"هه‌زاران كۆچبه‌ر له دارستانێكی ته‌ڕو شێداردا گیریان خواردبوو"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دوێنێ 18ی تشرینی دووه‌م به سه‌دان خێزانی عێراقی له بێلاڕووسیاوه گه‌ڕانه‌وه ناو خانه و ماڵیان ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه بێئومێدبوون له گه‌یشتن به یه‌كێتی ئه‌وروپا.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه دوای ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه دێت كه له‌سه‌ر سنووری خۆرهه‌ڵاتی پۆڵه‌ندا دروستبوو ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی به هه‌زاران كۆچبه‌ر له دارستانێكی ته‌ڕو شێداردا گیریان خواردبوو.
ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندنی بێلاڕووسیا دانبه‌وه‌دا ده‌نێن كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك تا ئێستا له بێلاڕووسیا ماون كه له شوێنێكی چه‌په‌كی گه‌رمدان كه زۆر دوور نییه له سنووره‌وه تا كه‌مپێكی كاتیان بۆ بنیاتده‌نێن و ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.

به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری پۆڵه‌ندا چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكرده‌وه كه تا ئه‌مساته سه‌دان كه‌س و خێمه‌كانیان له نزیك سنووری په‌ڕینه‌وه‌ی فه‌رمی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بینرێت.
تا ئه‌مساته روون نییه كه هه‌ردوو وڵات باسی دوو شوێنێ جودای سه‌رسنوور ده‌كه‌ن، به‌ڵام نموونه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ململانێی هه‌ردوولا بۆته هۆی دروستكردنی قه‌یرانێك كه هه‌ریه‌ك له بێلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت خۆی به ئه‌رێنی پیشانبدات، وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا هه‌ست به په‌رپرسیارێتی ناكه‌ن به‌رامبه‌ر به كۆچبه‌ران.
كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوز له گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی دوێنێ شه‌و 18ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) باسی له‌وه‌كرد كه پۆڵه‌ندا دوپاتیكردۆته‌وه كه رێگه نادات یه‌ك كۆچبه‌ر بچێته وڵاته‌كه‌یه‌وه كه زۆربه‌یان عیراقین، وێرای ئه‌وه‌ی بێلاڕووسیا به‌ڵێنی داوه كه كۆچبه‌ران بگێڕێته‌وه عیراق و سوریا و یه‌كه‌مین گه‌شتی ئاسمانی كه له مینیسك -ی بێلاڕووسیا-وه ده‌ستی پێكرد، ئه‌و گه‌شته بوو كه دره‌نگانی دوێنێ 18ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌رێكه‌وت.

به‌پێی په‌یامنێری رۆیته‌رز، تائێستا 300 كه‌س له سه‌ر سنووری بێلاڕووسیا ماون كه زۆربه‌یان خێزانن و منداڵیان له‌گه‌ڵدایه و له ده‌وری ئاگری بچووك بچووك كۆبوونه‌ته‌وه له‌نێوان خاڵی سنووری كۆزینكا و بروزجی.
گه‌نجێكی عیراقی دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتوته فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر-ی نێو ده‌وڵه‌تی و له‌وێشه‌وه به‌رێكه‌وتووه بۆ به‌غدا، به ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس-ی وتووه كه ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ربوون، وتیشی: "ئێمه قوربانی نێوان بێلاڕووسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا بووین".
ئه‌و به حه‌سره‌ته‌وه وتی: "پۆلیسی بێلاڕووسیا وه‌ك داعش وابوون".
داعش ئاماژه‌یه بۆ رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شام و عیراق كه له دوای 2014ه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا.
هه‌روه‌ها عه‌لی كازم كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌سره به ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس ده‌ڵێت: "رێكه‌وتین له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌ك كه بمانگوازێته‌وه بۆ سنووری نێوان بێلاڕووسیا پۆله‌ندا، كه گه‌یشتینه سه‌رسنوور له‌لایه‌ن پاسه‌وانی سنووری بێلاڕووسیاوه پاسپۆرت و مۆبایله‌كه‌یان لێسه‌ندم وتیان نابێت له‌دارستانه بگه‌ڕێیته‌وه دواوه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆ بۆ پۆڵه‌ندا".
به‌پێی سی ئێن ئێن كه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی راگه‌یاندنی فرۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی عێراقییه، ده‌ڵێت: "دوێنێ 18ی تشرینی دووه‌م 430 كه‌س له مینسك-ی بێلاڕووسیاوه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه كه 390 سه‌رنشینیان له فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر-ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دابه‌زیون".
یه‌كێتی ئه‌وروپا، بێلاڕووسیای تۆمه‌تباركرد كه كۆچبه‌ری نایاسایی وه‌ك چه‌كێكی سیاسی بۆ فشارخستنه سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنێت به‌رامبه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا (EU) سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر مینسك- بێلاڕووسیا، به‌ڵام بێلاڕووسیا ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت: بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ناڕاستییه تا كۆتایی پایز 5 هه‌زار كۆچبه‌ر ده‌گێڕینه‌وه وڵاته‌كانیان.

گه‌نجێكی كورد كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر به رۆیته‌رز، ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا دۆخه‌كه باش بوو، ئێمه رۆژانه خۆراكمان چنگدهكهوت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی خه‌ڵك و قه‌ره‌باڵغی زیاتر ته‌نیا نانی ئێواره‌مان چنگدهكهوت، دواتر ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌م بوو، بۆیه زۆركه‌س مردن".
ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس ده‌ڵێت تا ئێستا 12 كه‌س له‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له‌و سنووره‌ن، مردوون، دواههمینشیان منداڵێكی ته‌مه‌ن چه‌ند هه‌فته بووه كه دوێنێ 18ی تشرینی دووه‌م گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی رۆیته‌رز تا ئه‌مساته 7 هه‌زار كۆچبه‌ر له بێلاڕووسیا-ن كه زۆربه‌یان رۆژی 16ی تشرینی دووه‌م گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپێك كه تا راده‌یه‌ك ئاو و خواردنه‌وه‌یان چنگده‌كه‌وێت له‌رێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه تا ده‌یانگێڕنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
ناتالیا ئیسمونت وته‌بێژ به‌ناوی لوكاشینكۆ-ی سه‌رۆكی بێلاڕووسیا له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی وڵاته‌كه‌ی وه‌های بڵاوكرده‌وه كه ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا پێشنیازی كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی مرۆیی بۆ رێگه‌دان به 2 هه‌زار كۆچبه‌ر تا بگه‌نه ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام وه‌ك بیلاروسیا له هه‌وڵداین كه 5 هه‌زار كۆچبه‌ر بگێڕینه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه‌دا، هۆرست سیهۆڤه‌ر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا وتی: "ئه‌و پێشنیاره‌ی به‌ناوی مێركل-ه‌وه كراوه كه گوایه ئه‌ڵمانیا 2 هه‌زار كۆچبه‌ر وه‌رده‌گرێت، راست نییه، به‌ڵكو له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان مێركل و لۆكشینكۆ-دا، مێركل جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه و سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نرێته ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی سنوور و به ئارامی و سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنرێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.