چه‌مچه‌ماڵ... رووداوێكی هاتوچۆ 6 قوربانی لێكه‌وته‌وه
"بۆ پرسه سه‌ردانی كه‌ركووكیان كردبوو"

K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، له سه‌ر رێگای كه‌ركووك چه‌مچه‌ماڵ له به‌رزاییه‌كانی بانی مه‌قان، به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه 6 كه‌س كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن گیانیان له‌ده‌ستدا.
شه‌ریف ره‌حیم گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ئه‌و رووداوه له به‌رزاییه‌كانی بانیمه‌قان له نێوان ئۆتۆمبێلێكی بچووك و بارهه‌ڵگرێك به‌هۆی تیژڕه‌وی بووه، سه‌ره‌نجام 6 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان له ناو ئۆتۆمبێله بچووكه‌كه بوون، كه 3 پیاو و ئافره‌تێك و دوو منداڵن، یه‌كێكیان خاڵی ئه‌و منداڵانه بووه، ئه‌وان بۆ پرسه چوونه‌ته كه‌ركووك.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ گوتی: سه‌رجه‌م رێككاره یاسایی و ته‌ندروستتیه‌كانیان به كۆتا هێناوه، دوایین راپۆرت له لایه‌ن پزیشكی دادی بۆ ته‌رمه‌كان ده‌كرێت.