یەكێتی قوتابیانی كوردستان پشتگیری لە داخوازیی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان دهكات
"داواكارین لە دەزگاكانی ئاسایشی ناوخۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دوور لە توندوتیژی مامەڵە بكەن و قوتابیان بپارێزن"

K24 - ههولێر:
یهكێتی قوتابیانی كوردستان له راگهیندراوێكدا پشتگیری لە داخوازییەكانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان كرد و داوا دهكات، دەزگاكانی ئاسایشی ناوخۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەرپرسیارانە و دوور لە توندوتیژی مامەڵە بكەن و ئەركی خۆیان لە پاراستنی قوتابیان جێبەجێبكەن.
له راگهیندراوهكهدا هاتووه، بە توندی ئیدانەی ھەر ھەوڵێكی كەسیی یان حزبی دەكەین، بۆ بە سیاسیكردنی ئەم پرسە، یان بە كەرەستەكردنی ئەم پرسە یان ھەر پرسێكی دیكهی پەیوەست بە قوتابیان بۆ مەرامی خۆیان.
دهقی راگهیهندراوی یهكێتی قوتابیانی كوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندان و داواكردنی دەرماڵەی قوتابیان لە زانكۆ و پەیمانگاكانی ھەرێمی كوردستان:
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، بەشێك لە قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ھەرێمی كوردستان، چەند خۆپیشاندانێكیان بۆ داواكردنی دەرماڵەی قوتابیان رێكخست، كە بەداخەوە لە بەشێك لەو خۆپیشاندانانەدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی گرژی دروستبوو و لە ئاكامدا چەند قوتابییەك برینداربوون. ئێمە لە یەكێتی قوتابیانی كوردستان بە روونی ھەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێكدا، دەخەینەڕوو:
1. پشتگیری لە تەواوی ماف و داخوازییەكانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكەین لە داواكردنی دەرماڵە، لەبەر ئەوەی قەیرانی دارایی كاریگەری زۆری لەسەر بار و گوزەرانی قوتابیان ھەیە.
2. داواكارین لە دەزگاكانی ئاسایشی ناوخۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەرپرسیارانە و دوور لە توندوتیژی مامەڵە بكەن و ئەركی خۆیان لە پاراستنی قوتابیان جێبەجێبكەن.
3. بە توندی ئیدانەی ھەر ھەوڵێكی كەسیی یان حزبی دەكەین، بۆ بە سیاسیكردنی ئەم پرسە، یان بە كەرەستەكردنی ئەم پرسە یان ھەر پرسێكی تری پەیوەست بە قوتابیان بۆ مەرامی تر.
4. داواكارین قوتابیان ھێمنانە و دوور لە پەنابردن بۆ ھەر كردەوەیەكی ناشیاو كە دوورە لە بەرزی ئاستی توێژی قوتابیان، داواكارییەكانیان بخەنەڕوو.
5. سەرەڕای تێگەیشتنمان بۆ ئەو بارودۆخی داراییە سەختەی كە بۆ حكومەتی ھەرێم دروستبووە لەلایەك بە ھۆی نەناردنی بودجە و شایستە داراییەكان لەلایەن بەغدا و لەلایەك بە ھۆی ئەو قەیرانی داراییە جیھانییەی بە ھۆی كۆرۆناوە درووستبووە، داواكارین حكومەت بە پێی توانای دارایی خۆی، بڕیاری پێویست بدات لە بارەی داواكاری قوتابیان بدات.
لە كۆتاییدا، دڵنیایی بە قوتابیانی كوردستان دەدەین، یەكێتی قوتابیانی كوردستان ھەمیشە لە سەنگەری داكۆكیكردن لە مافەكانی قوتابیاندایە و قبوڵ ناكات موزایەدە بە قوتابیانەوە بكرێت.
یەكێتی قوتابیانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
23/11/2021