كچێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆی كرد دواتر جیا بووه‌وه
"دواجار كه‌وته داوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و بڕیاریدا له‌گه‌ڵ خۆی جیا ببێته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
كریس جالیرا كچه نمایشكاری جلوبه‌رگی به‌رازیلی بڕیاریدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆیدا بكات، دواتر بڕیاریدا جیا ببێته‌وه، تا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هاوسه‌رگیری بكاته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار، كریس جالێرای ته‌مه‌ن 33 ساڵ، كه خه‌ڵكی ساوپاولۆی به‌رازیله، بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌نجامدا، دواتر جیابووه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه راشیگه‌یاند، ئه‌و نمایشكاره‌ی جلوبه‌رگ مامه‌ڵه‌ی جیابوونه‌وه‌ی ته‌واوكرد، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر رایگه‌یاندبوو نایه‌وێت پشت به پیاو ببه‌ستێت، دواجاریش تووشی داوی خۆشه‌ویستی پیاوێك بوو.
پێشتر جالێرای بڕیاریدابوو به ته‌نیا بژیت، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌مه بكات، كه هه‌رده‌م له ماڵه‌كه‌ی ترس و نیگه‌رانی هه‌بووه، كه‌وته داوی خۆشه‌ویستی پیاوێك و بڕیاریدا له‌گه‌ڵ خۆی جیا ببێته‌وه، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات.