پۆلیسی هه‌ولێر ورده‌كاری دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمێك ده‌خاته روو
"لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێكردووه"

K24 - هه‌ولێر:
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان پێوه كرا كه كه‌سێك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ھێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە.
راشیگه‌یاند، دوای گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه، ته‌رمی كه‌سێك كه شۆفێری كیای بارهه‌ڵگر بوو له نزیك کۆرنیش له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه، كه سه‌ری خستبووه سه‌ر سووكان.
هۆگر عه‌زیز رایگه‌یاند، دەست بەجێ ھێزەکانمان لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆلێنەوە کرد دەرئەنجام دەرکەوت ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی (دلشاد قەرەنی عزيز)ـە و تەمەنی 58ساڵەوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کرا.
هۆگر عه‌زیز هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی بۆ جه‌ڵته گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام دیاری نه‌كرد كه جه‌ڵته‌ی مێشكه یاخوود دڵ، كه دواجار پزیشكی دادی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.