وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: به بڕی 40 ملیۆن دینار چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ئاو له دهۆك جێبه‌جێده‌كرێن
"ئەم پڕۆژانە كاریگەریان لەسەر باشتربوونی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئاو و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییانی سنوورەكە دەبێت"

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایده‌گه‌یه‌نێت، بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری سێكتەری ئاو لە سنووری پارێزگای دهۆك، ژمارەیەك پڕۆژە جێبەجێ دەكرێن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند، بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری لەسەر رێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك، 40 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی پەرەپێدانی ئاو خەرجكرا.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیگه‌یاند، ئەم پڕۆژانە كاریگەریان لەسەر باشتربوونی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئاو و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییانی سنوورەكە دەبێت.