ده‌روازه‌ى سنوورى نێوان باشوور و رۆژئاواى كوردستان كرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسى دۆسيه‌ى سووريا - رۆژئاواى كوردستان له سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان حه‌ميد ده‌ربه‌ندى رايگه‌ياند، ئەمڕۆ ئاگاداری بەرپرسانی خاڵی سنووری پێشابوور کراوەتەوە کە ئەم خاڵە سنوورییە بۆ هەناردەکردنی هەمووجۆرە کەلوپەلێکی خواردەمەنی و دەرمان و پێداویستی مرۆیی دیکە بکرێتەوە.
گوتيشى: هەروەها لە پێناو زیاتر هاوکاریکردنی هاووڵاتيانى رۆژئاوای کوردستان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كاڵايانه به نرخێكى هه‌رزان بگاته ده‌ستيان، بڕیارمانداوه کە نابێت هيچ باجێکی گومرگى له هيچ لايه‌كى سنوور وه‌ربگيرێت.