سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیا پێشوازی له باڵيۆزى ئيتاليا و باڵیۆزی بەریتانیا له عێراق ده‌كات
له هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ يهكڕيزى و تهبايى له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان تاووتوێ كران

K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/11/28 پێشوازى له برۆنۆ ئه‌نتۆنيۆ باڵيۆزى ئيتاليا له عێراق كرد، كه ئه‌ركى ته‌واو ده‌بێت.
له ديدارێكدا باڵيۆزى ئيتاليا سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگيرييه‌ى له ماوه‌ى كاركردنيدا له عێراق لێى كراوه و بۆ داهاتوو هيواى بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئيتاليادا خواست.
له دیداره‌كه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشى له نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى شه‌وى رابردوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆرستانى داعشدا له سنوورى گوڵه‌جۆ شه‌هيد بوون و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارياندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست و سوپاسى هه‌وڵ و كاره‌كانى له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و پشتگيرى و يارمه‌تييه‌كانى ئيتالياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه، په‌لامارى شه‌وى رابردووى داعش و شه‌هيدبوونى پۆلێك پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مانى كوردستان، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه داعش مهترسييهكى راستهقينهيه و ده‌بێ به هاريكاری و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگارى ببينهوه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ يهكڕيزى و تهبايى له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستاندا، به‌تايبه‌تيش گرنگيى يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان له به‌غدا، دۆخ و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، تهوەرێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
دیداری سەرۆكی هەرێمی كوردستان باڵیۆزی بەریتانیا
دەربارەی ئەو ناكۆكییانەی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عیراقدا هاتووەتە ئاراوە، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە، كە هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك نابێتە بەشێك لە كێشەكان، بەڵكو دەبێتە هاوبەشی چارەسەر و لە پشتگیری بۆ سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی لە وڵات، بەردەوام دەبێت.
ئەم وتانەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانی دیداریدا لەگەڵ مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق هاتن كە ئەمڕۆ 2012/11/28 لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لە دیدارەكەدا برەودان بە پەیوەندییەكانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا، هەڕەشەكانی تیرۆر و بەرەنگاربوونەی داعش، گرنگیی پتەوكردنی میكانیزمی هاریكاریی هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، تاوتوێ كران.
هەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش كردەوە و هاوڕا بوون كە پێویستە لایەنە عیراقییەكان بگەنە ڕێككەوتن و حكوومەتێكی عیراقی دابمەزرێت كە بتوانێت سەقامگیریی سیاسی بپارێزێت و داواكاریی هاووڵاتیان لە ئارامی و سەقامگیری و ژیانێكی باشتر و خزمەتگوزاری، ڕەچاو بكات.
هەوڵ و هەنگاوەكانی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەگە و ڕێكخستنەوەی پێشمەرگە، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو. تیایدا جەخت لە بەردەوامیی بەردواداچوون و پشتگیریی بەریتانیا بۆ پرۆسەكە و سەركەوتنی كرایەوە.
تاوتوێكردنی دۆخ و پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.