ڤیدیۆ.. زریان و ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز و تۆقێنه‌ر روو له توركیا ده‌كات
سه‌ربانی بینایه و خانووه‌كان هه‌ڵده‌گرێت.. ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگره‌كان وه‌رده‌گێڕێت.. دره‌خته گه‌وره‌كان له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵده‌ته‌كێنێت.. چه‌ند ویلایه‌تێكی گرتووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
له به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه، زریانێكی به‌هێز رووی له چه‌ندین پارێزگای وڵاتی توركیا كرد و به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و زریانه، 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 19 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
میدیاكانی سه‌ر به حكومه‌تی توركیا بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و زریانه 4 كه‌س له ئیستانبوڵ و كه‌سێكی دیكه‌ش له شاری زه‌نگولداق گیانیان له‌ده‌ستداوه و وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، به‌هۆی ئه‌و زریانه‌وه زیانی زۆری ماددی به‌ر گه‌وره‌شاره‌كانی بۆرسا، كوجالی و ئیزمیر كه‌وتوون.
چالاكوانانیش چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و زریانه تۆقێنه‌ره‌یان بڵاوكرده‌وه، له دیمه‌نه‌كانیاندا دیاره، كاتێك هێزی زریانه‌كه سه‌ربانی ژماره‌یه‌ك بینایه و ستوونی كاره‌با هه‌ڵده‌گرێت و وێڕای خستنه‌خواره‌وه‌ی تاوه‌ری كاتژمێری ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی ئازاد له ئیستانبوڵ.
#fırtına mı daha kötü,#yapı’lar mı?#istanbul #lodos#çatalca pic.twitter.com/yCNcSrZmxW
— Melda Yücel Kocaalp (@meldayucel) November 29, 2021
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، خێرایی با له ئیستانبوڵ بۆ 130 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به‌رز بووه‌وه، رۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت بڵاویكرده‌وه، له زۆر شاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته زریانه‌كه سه‌ربانی باڵه‌خانه و خانووه‌كانی هه‌ڵگرتووه و دره‌ختی گه‌وره‌ی له ره‌گه‌وه سه‌راوژێر كردووه و ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگریشی له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كان وه‌رگه‌ڕاندووه.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و زریانه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی روانگه‌ی كه‌شناسی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا هۆشداری ئه‌وه‌یدا، خێرایی و هێزی زریانه‌كه بۆ ماوه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، "پێویسته هاووڵاتییان زۆر وریا و وریا بن له حاڵه‌ته نه‌رێنییه‌كان، وه‌ك هه‌ڵفڕینی سه‌ربانه‌كان و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دره‌خته گه‌وره‌كان و گازی دووكه‌ڵكێشه‌كان، كه ده‌كرێت به‌هۆی زریانه‌كه‌وه رووبده‌ن".
İstanbul’da #fırtına çıktı devrilen tırlar var #Fırtına pic.twitter.com/BREZh2Ttyd
— OSMANLI TORUNU (@alkaya46) November 29, 2021
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی جمهوریه‌ت بڵاویكرده‌وه، تا ئێستا ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به تێك‌شكان و داڕووخانی سه‌ربانی 33 خانوو و باڵه‌كانه و له‌ڕه‌گه‌وه‌ده‌رهاتنی 192 دره‌ختی گه‌وره و 52 هێمای هاتووچۆ ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ك له باشووری رۆژئاوا، به‌هۆی 232 پارچه‌ی هه‌ڵفڕیو له‌گه‌ڵ زریانه‌كه زیانی گه‌وره به‌ر 12 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر كه‌وتووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، تیمه‌كانی شاره‌وانی له ئیستانبوڵ كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و ئه‌و زریانه‌ی رووی له‌ناوچه‌كه‌یان كردووه، دۆخی گواستنه‌وه‌ی هێڵی ده‌ریاوانی و ئاسمانیش له‌و شاره ناسه‌قامگیر بووه.
İstanbul da bir binanın çatısı uçuyor şans eseri kimse yara almıyor #Fırtına pic.twitter.com/ayHg5glGDK
— Taha (@AraciTaha) November 29, 2021
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی سه‌لامه‌تی كه‌ناراوه‌كان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا، جووڵه‌ی كه‌شتییه‌كان له هه‌ردوو ئاراسته‌وه به‌یه‌كجاری راگیراون، هه‌روه‌ك 6 گه‌شتی ئاسمانی سه‌ر به هێڵی فرۆكه‌وانی توركیا حه‌واڵه‌ی شوێنه‌كانی دیكه كران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێزی ره‌شه‌با و زریانه‌كه نه‌یانتوانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئیستانبوڵ و سه‌بیحه بنیشنه‌وه و روویان له فڕۆكه‌خانه‌كانی دیكه كرد.
İstanbul #Lodos ve #Fırtına pic.twitter.com/KNXvTnI0nH
— Ertuğrul Filizay (@ErtugrulFilizay) November 29, 2021
پێشبینیش ده‌كرێت، زریانه‌كه له ده‌ریای ئیجه، ده‌ریای ره‌ش و ناوه‌ڕاستی ئه‌نادۆڵ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ناوخۆ و رۆژئاوای ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست به‌هێزتر بێت.
بۆ بینینی ڤیدیۆی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و زریان و باهۆزه‌ی توركیا، سه‌ردانی كه‌ناڵی (كوردستان24 له تێلیگرام) بكه
H.B