تەلەڤزیۆنێکی کوردی هاککرا
بزانه چیان خستووه‌ته سه‌ر شاشه‌كه‌ی؟

K24 - هەولێر:
ماوه‌ی كاتژمێرك ته‌له‌ڤزیۆنی كۆڕه‌ك تیڤی هاككرا. هاوكار نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئەو تەلەڤزیۆنە راگه‌یاند، "هیچ کاتێک کەناڵەکەمان دژی هیچ لایەنێک و وڵاتێک نەبووە، جگە لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و هونەری کوردی، بەڵام دیارە هەندێک لایەن ترسیان لە هێزی هونەرو موسیقای کوردی هەیە".
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕه‌ك تیڤی راشیگه‌یاند، "نزیکی دوو هەفتەیە بە بەردەوام هێرش دەکرێتە سەر کەناڵەکەمان بۆ مەبەستی هاککردن، ئێمەش لەم ماوەیە هەمیشە خەریکی خۆپارستن بووین لە بەرامبەر ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیانەی دەکرایه سەرمان، بەداخەوە ئەمڕۆ بەیانی بۆ ماوەی کاتژمێرێک توانیان کەناڵەمان هاک بکەن".
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕه‌ك تیڤی ئاماژه‌یپێكرد، داوای لێبورن لە بینەرانی کۆرەک تیڤی دەکەین، بەڵێن دەدەین بەردەوام ببین لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کوردستان و پیشاندانی هونەری رەسەنی کوردی.
جه‌ختیكرده‌وه، هیچ کەس ناتوانێت رێگربێت لە بڵاوكردنه‌وه‌ی کو‌لتوور و مۆسیقای کوردی و پێشکەوتنی کۆڕەک تیڤی و تەواوی کەناڵە کوردییەکان.
