ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستگیر كرابێت
ره‌تیكرده‌وه، له هه‌ولێر هیچ فشارێكی له‌سه‌ر بووبێت و ده‌ستگیر كرابێت.
K24 – هه‌ولێر:
دادوه‌ر ده‌هام ئه‌كره‌م، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ره‌تیكرده‌وه، له هه‌ولێر هیچ فشارێكی له‌سه‌ر بووبێت و ده‌ستگیر كرابێت.
ئه‌و دادوه‌ره له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارانه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه من هۆكاری له‌ده‌ستدانی دوو كورسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌م و به‌و هۆیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوم.
گوتیشی: من ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌مه‌وه و له ماڵی خۆمم و هیچ كێشه‌یه‌كم نییه و هه‌واڵه‌كه‌ش دووره له راستیی و به مافی خۆمی ده‌زانم یه‌كشه‌ممه داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه تۆمار بكه‌م، كه تۆمه‌تی داوه‌ته پاڵ من.