كه‌سێك ده‌كوژرێت و دوای ناسینه‌وه‌ی مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی بكوژه‌كه دۆزرایه‌وه
په‌تی خسته ملی خاوه‌ن ماڵه‌كه و دواتر مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی دزی

K24- هه‌ولێر:
گوێدرێژ و مه‌ڕوماڵاتی كوژراوێك توانییان ببنه سه‌ره‌داوێك بۆ پۆلیس بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژی خاوه‌نه‌كه‌یان، كه به‌ر له دزینیان، خاوه‌نه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دزه‌كه‌وه كوژرابوو.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "صدی البلد"ی میسری ئاشكرایكرد، ئه‌و رووداوه به‌ر له چه‌ند مانگێكی كه‌م له حه‌سارێكی مه‌ڕوماڵات له شوێنێكی كشتوكاڵی له ناوچه‌ی عه‌زبه‌تول ئه‌بیه‌ز له ئه‌بو زه‌عبه‌ل روویداوه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، "شوانكاره ته‌مه‌ن 58 ساڵییه‌كه له‌نزیك مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی له‌ناو كێڵگه‌كان دانیشتبوو بۆ له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانی و نه‌یده‌زانی كه‌سێك چاودێری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی و گوێدرێژه‌كه‌ی و عاره‌بانه‌كه‌ی بدزێت".
ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس بڵاویكرده‌وه، "كرێكارێكی كارگه‌ی دروستكردنی كارتۆن له نزیك شوێنی تاوانه‌كه ماوه‌یه‌ك بوو بیری له دزینی مه‌ڕوماڵاتی قوربانییه‌كه‌ی كردبووه‌وه، دواجار بڕیاریدا شه‌وێك بچێته حه‌ساری ئاژه‌ڵه‌كان و په‌تێكی خسته ملی خاوه‌نه‌كه‌یان و خنكاندی، دواتر مه‌ڕوماڵاته‌كه‌ی، گوێدرێژه‌كه‌ی و عاره‌بانه‌ی گوێدرێژه‌كه‌ی دزین".
به‌گوته‌ی ئه‌و پێگه میسرییه، رۆژی دواتر كاتێك خه‌ڵكی ناوچه‌كه چوونه‌ته سه‌ركار له ناو كێڵگه‌كانیان، ته‌رمی كوژراوه‌كه‌یان بینی و به‌په‌له هه‌واڵیان به پۆلیس دا.
دواتر ئه‌فسه‌رانی لێكۆڵینه‌وه له بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه توانییان له‌كاتی فرۆشتنی مه‌ڕوماڵاته‌كه بكوژه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ، دانی به تاوانه‌كه‌ی دانا.
دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای به‌نها دۆسیه‌ی تاوانباره‌كه‌ی ره‌وانه‌ی موفتی دیاری میسری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رای شه‌رعی له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی وه‌ربگرێت و بڕیاره له دانیشتنی 23ی كانونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری داهاتوو حوكمه‌كه‌ی ده‌ربكرێت.
H.B