ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی: پێكهێنانی دوو شاند په‌یوه‌ندی به دووری و نزیكیان له پارتی و گۆڕان نییه
یه‌كێتی به دوو شاندی جیاواز ده‌چنه لای پارتی و گۆڕان

K24 – هه‌ولێر
له‌باره‌ی ئه‌رك و كاری ئه‌و دوو لیژنه جیاوا‌زه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ سه‌ردانی پارتی و گۆڕان پێكیهێناوه، ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندام له‌و شانده‌ی بڕیاره سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن، به ماڵپه‌ڕی ( كوردستان24 ) ی ڕاگه‌یاند، هۆكاره‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نیه كه ئه‌ندامانی شانده‌كان به‌پێی دووری و نزیكیان له پارتی و گۆڕان پێكهاتبن، به‌ڵكو كاری شانده‌كان جیاوازه.
ڕزگار عه‌لی له‌باره‌ی ئه‌ركی ئه‌و دوو شانده ڕونیكرده‌وه كه ئه‌و شانده‌ی ده‌چنه لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ركیان جیاوازه و كاری سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌یه گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه هاوبه‌شه‌وه بكه‌ن كه له‌ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولادا پێشتر له‌سه‌ر ڕێككه‌وتبوون، به‌ڵام ئه‌و شانده‌ی ده‌چنه لای پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌مان ئه‌و شانده‌یه كه‌پێشتر كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی دا كردووه و هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا شانده‌كه‌یان داوا له پارتی ده‌كه‌ن گۆڕانیش بێته ناو گفتوگۆكانیان، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌ك یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان باش بێت و ڕایگه‌یاند" كیشه‌ی نێوان گۆڕان و پارتیش هێنده قول نییه نه‌توانن پێكه‌وه كۆببنه‌وه.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دوو شاند پێك ده‌هێنیت و سه‌رۆك و به‌شێكی ئه‌ندامانی شانده‌كان جیاوازن.
ئه‌و شانده‌ی سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه "كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی" جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و شانده به‌شێكیان له‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی پێكدێن"كه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی حزبه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رنجیان هه‌بووه و به‌شداری ڕێوڕه‌سمی واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش نه‌بوون، كه هه‌ریه‌ك له مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه و دیارترین ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیش تێیدا به‌شدارن.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شانده‌ی بۆ سه‌ردانیكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكهێنراوه كه له‌لایه‌ن "به‌رهه‌م ساڵح" جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هه‌ریه‌كه له "هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هاوسه‌ری تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێكدێن، كه زۆربه‌یان جیاواز له ئه‌ندامانی ئه‌و شانده‌ی ده‌چنه لای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و كه‌سانه‌ن كه به به‌رنامه‌داڕێژه‌ری ڕێككه‌وتنی حزبه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ژمار ده‌كرێن.
له‌كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێككه‌وتی 7/6/2016 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، دوو شاندی بۆ گفتوگۆ و سه‌ردانیكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكهێنا.