هه‌ولێر... كه‌سێك دوای دوو هه‌فته له برینداربوونی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا
"دوای رووداوه‌كه دەستبەجێ دەست بە لێکۆڵینەوە کرا"

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئەوەی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر (بنکەی شاوه‌یس)، ئاگادار کرانەوە، تۆمەتبارێک له‌گه‌ڵ (دایکێک و دوو کوڕ) بە ناوەکانی (ز. ش. ش)، (م. ی. م) و (س. ی. م)، بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە هەرسێکیانی بە چەقۆ بریندار کرد.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، یەکێک لە برینداره‌كان بە ناوی (س. ی. م) چەقۆ بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەستداوه.
پۆلیسی هه‌ولێر روونیكرده‌وه، دوای رووداوه‌كه دەستبەجێ دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ بنکەی ئاسایشی شاوێس، توانییان لە ماوەی کەمتر لە 15 کاتژمێر تۆمەتبارەکە لە شارۆچکەی رانیەوە بهێننەوە شاری هەولێر و دەستگیری بکەن.
جه‌ختیكرده‌وه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (413) لە یاسای سزادان، تۆمه‌تبار راگیرا.