زانایه‌كی بواری ڤایرۆسات: ئۆمیكرۆن له ڤایرۆسه‌وه ده‌بێته ڤاكسین
"تووشبووانی ئۆمیكرۆن ده‌بنه خاوه‌ن به‌رگرییه‌كی به‌هێز له دژی هه‌موو جۆره گۆڕاوه‌كانی دیكه‌ی كۆرۆنا.. چیتر په‌نا بۆ رێكاره‌كانی كه‌ره‌نتینه و داخستن نابرێت"

K24- هه‌ولێر:
بیور چوماكۆڤ، زانای رووسی له بواری ڤایرۆسات رایگه‌یاند، ده‌كرێت گۆڕاوی "ئۆمیكرۆن"ی ڤاپیرۆسی كۆرۆنا ببێته ڤاكسینێكی زیندوو له دژی كۆرۆنا و دووپاتیكرده‌وه، پێده‌چێت ئه‌و گۆڕاوه نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه دوای چاكبوونه‌وه ببێت به پارێزبه‌ندییه‌ك بۆ كه‌سی تووشبوو له دژی هه‌موو گۆڕاوه‌كانی دیكه‌ی كۆرۆنا.
چوماكۆڤ كه ئه‌ندامی چاودێره له ئه‌كادیمیای رووسی بۆ زانسته‌كان و سه‌رۆكی تاقیگه‌ی زۆربوونه خانه‌یه له په‌یمانگه‌ی "Engelgardt"ی رووسی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "رایه‌كی گه‌شبینانه هه‌یه، كه ئێستا گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له‌ڕێگه‌ی قۆناغی دووه‌می په‌ره‌سه‌ندن له خێرابوونه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گۆڕاوی ئۆمیكرۆن كه‌متر خه‌ڵك نه‌خۆش ده‌كات، به‌ڵام له ته‌شه‌نه‌كردن خێرایه، ئه‌مه‌ش شتێكی باشه، كه پێده‌چێت سروشت ڤاكسینێكی زیندووی له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا خه‌ڵق كردبێت. واتا ئه‌وانه‌ی تووشی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن، ده‌بنه خاوه‌ن به‌رگرییه‌كی به‌هێز له دژی هه‌موو گۆڕاوه‌كانی دیكه، كه مرۆڤ زیاتر نه‌خۆش ده‌خه‌ن".
روونیشیكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن، چیتر په‌نا بۆ رێكاره‌كانی كه‌ره‌نتینه و داخستن نابرێت، ده‌شبینین كه چۆن په‌ره‌سه‌ندن له‌و ڤایرۆسه رووده‌دات، چونكه هێشتا ئێمه پێویستیمان به زانینی ئه‌وه‌یه كه چۆن گۆڕاوی ئۆمیكرۆن هه‌موو ئه‌و گۆڕاوانه‌ی دیكه له‌ناوده‌بات، كه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشكه‌وتن و چۆنیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر سووككردنی حاڵه‌ته‌كانی توندی ئه‌و نه‌خۆشییه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان له به‌شه‌كانی چاودێری چڕ ده‌بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان رایگه‌یاند، گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه بۆ یه‌كه‌مجار له باشووری ئه‌فریقیا سه‌ریهه‌ڵدا، خراوه‌ته لیستی "ئه‌و گۆڕاوانه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانین".
رێكخراوی ناوبراو ئه‌و زنجیره و گۆڕاوانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای خستووه‌ته ئه‌و لیسته‌وه، كه توانای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنیان له گۆڕاوه‌كانی دیكه خێراتر و زیاتره.
H.B