به‌غدا: ته‌واوی پارچه شوێنه‌وارییه‌كان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه
"تابلۆی گلگامێش گه‌ڕێندرایه‌وه بەغدا"
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌واری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌یان رژده له سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ته‌واوی پارچه شوێنه‌وارییه دزراوه‌كان، كه بۆ ده‌ره‌وه بردراون.
له‌یس مه‌جید سه‌رۆكی ده‌سته‌ی شوێنه‌واری عێراق رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پارچه‌ی شوێنه‌واری عێراقیان لایه، ئاماده‌ن بیانگه‌ڕێننه‌وه، بۆ ئه‌مه به‌شی شوێنه‌وار و كلتوور له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییانه به‌رده‌وامن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی شوێنه‌وار جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ی كه شوێنه‌واری عێراقییان لایه و ئاماده‌نین بیانگێڕنه‌وه، ئه‌مه پێشێڵكردنی مافی به‌غدایه، چونكه ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییانه له‌نێو خاكی عێراق بردراون بۆ ده‌ره‌وه.
مه‌جید جه‌ختیكرده‌وه، ناتوانین ژماره‌ی ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییه دزراوانه دیاری بكه‌ین، چونكه به شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی به‌ره‌و ده‌ره‌وه گوازراونه‌ته‌وه و نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێت. هه‌روه‌ها گوتی" زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بڕیارییان داوه بازرگانی به شوێنه‌واری عێراقی نه‌كه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی شوێنه‌واری عێراق روونیكرده‌وه، عێراق ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ی دزینی شوێنه‌واری له‌به‌رده‌سته، به‌م نزیكانه یه‌كلاییان ده‌كاته‌وه، هیچ وڵاتێك ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌داوه پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی عێراق نه‌گه‌ڕێنێته‌وه، ته‌نیا دواخستن و ساردییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه هه‌ستی پێده‌كرێت.
بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی یونیسكۆ و حكومەتی ئەمەریكا، رۆژی سێشەممەی رابردوو (7-12-2021)، تابلۆی گلگامێش گه‌ڕێندرایه‌وه بەغدا، کە تەختەیەكی قوڕینە و تەمەنی بۆ زیاتر لە 3 هەزار و 500 ساڵ دەگەڕێتەوە و بەخەتی بزماری بەشێك لەداستانی گلگامێشی لەسەر نووسراوە.
لە ساڵی 1991 دا لەكاتی شەڕی گەردەلوولی بیابان، تابلۆیەکە لە مۆزەخانەی عێراق دزراوە و چەند جارێك دەستاودەستی پێكراوە، تا لەساڵی 2007 خراوەتە نێو بازاڕی هونەر لە ئەمەریكا، دواجار لە ساڵی 2019، وەزارەتی دادی ئەمەریكا، دەستی بەسەر تابلۆكەدا دەگرێت و بڕیاردرا بۆ عێراق بگەڕێندرێتەوە.