ئه‌مڕۆ سزایه‌كه‌ی ماریا شاراپۆڤا دیاریی كرا
له پشكنینه‌كان شكستی هێنا و بۆ 2 ساڵ سڕ كرا
ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی تێنسی جیهانی رایگه‌یاند كه ماریا شاراپۆڤا له پشكنینه‌كانی تایبه‌ت به به‌كارهێنانی ده‌رمانی وزه‌به‌خش شكستی هێناوه، به‌مه‌ش دادگای نێوده‌وڵه‌تی به سڕكردن بۆ 2 ساڵ و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌سه‌رجه‌م چالاكی و پاڵه‌وانییه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی سزای شاراپۆڤای دا.
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تێنس له پاڵه‌وانییه‌تیی كراوه‌ی ئوسترالیای رابردوو، ماریای شاراپۆڤای ته‌مه‌ن 29 ساڵی به گومانی به‌كارهێنانی مادده‌ی وزه‌به‌خش راگرت، كه دواتر شاراپۆڤای شۆخ دانی به‌وه دانا كه مادده‌ی میلدۆنیۆمی به‌كارهێناوه، بێ ئاگایی خۆشی له قه‌ده‌خه‌كردنی ئه‌و مادده‌یه راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دادگا به‌پێی بڕگه‌ی یه‌ك له مادده‌ی 8 شاراپۆڤای به سڕكردن بۆ 2 ساڵ سزادا.
سزایه‌كه‌ی شاراپۆڤا له 26/1/2016 ده‌ست پێده‌كات و له 26/1/2018 كۆتایی دێت.