گرافیک.. داعش لە عێراق

چوار ساڵ بەسەر راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش تێدەپەڕێت

چوار ساڵ بەسەر راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش تێدەپەڕێت
چوار ساڵ بەسەر راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش تێدەپەڕێت

K24 – هەولێر

لە 9/12/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە مووسڵ سەرکەوتنی بەسەر داعش راگەیاند، بەڵام تائێستا شەڕی داعش لە عێراق بەردەوامە.

لە ساڵی 2003ـەوە داعش بەناوی جیاوازەوە دروست بووە،  ساڵی 2004 تا 2014 داعش بەشێک بوو لە رێکخراوی ئەلقاعیدە، دواتر رایانگەیاند بەشێک نین لە قاعیدە و جیابوونەوە، لە سەرەتادا ئەبو عومەر بەغدادی سەرکردایەتی داعشی دەکرد دواتر لەلایەن ئەمەریکا کوژرا، دوای ئەبو ئەیوب میسری شوێنی گرتەوە، پاشان ئەبوبەکر بەغدادی لە ساڵی 2013 تا 2019 سەرکردایەتی داعشی دەکرد و دواتر ئەویش لەلایەن ئەمەریکاوە کوژرا، ئێستا ئەبو ئیبراهیم هاشمی سەرکردایەتی ئەو رێکخراوە دەکات، تائیستا شوێنی نیشتەجێبوونی نادیارە.

داعش سەرەتا لە سووریا سەریهەڵدا، دواتر هاتە ناو خاکی عێراق و ئەوکات هێزەکانی لە عێراق و سووریا 200 هەزار چەکداریان هەبوو، لە دەرەوەی سووریا و عێراقیش زیاتر لە 25 هەزار چەکداریان هەبوو.

Fly Erbil Advertisment