دوو هاوسه‌ر بۆ مامه‌ڵه‌ی جیابوونه‌وه 100 هه‌زار دۆلاریان خه‌رجكردووه
بڕیاریان دابوو جیاببنه‌وه و دواتر ئاشبوونه‌وه.. ئێستاش ده‌بێت قه‌رزه‌كان بده‌نه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ژن و مێردێك له "سان دیاگۆ" له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا بڕیاریاندا دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی هاوسه‌رگیرییان، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2019 به‌هۆی ناكۆییه‌كانیان له دادگا داوای جیابوونه‌وه‌یان تۆماركردبوو، بۆ ئه‌مه‌ش 100 هه‌زار دۆلاریان خه‌رج كردووه.
رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، پیاوه‌كه ناوی "ویلاند سابۆ" و ژنه‌كه‌ش ناوی "بریتانی"یه، هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان 32 ساڵه، له هه‌رزه‌كارییه‌وه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، كاتێك له سه‌نته‌رێكی ئاڵوده‌بوون یه‌كتریان ناسی، دوای چاره‌سه‌ركردنیان له ساڵی 2011ـه‌وه هاوسه‌رگه‌رییان كرد، 3 منداڵیشیان هه‌یه.
دوای له‌دایكبوونی منداڵی دووه‌م و سێیه‌م، كه دوانه‌ن، ده‌ستیان به‌خواردنه‌وه كحولییه‌كان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ئاڵۆز بوو و كێشه‌ی نێوانیان زیاتر بوو، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له دادگا ده‌ست به مامه‌ڵه‌ی جیابوونه‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر قهرزاربوونهوه.

بریتانی بۆ تۆڕی "فۆكه‌س نیوز" رایگه‌یاند، دوای له دایكبوونی منداڵی دووه‌م و سێیه‌م له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌ستمان به خواردنه‌وه كحولییه‌كان كرده‌وه، پێمانوابوو ئه‌مه وه‌ك خه‌ڵكی دیكه ئاساییه، تا ماوه‌یه‌ك به ساده‌یی تێپه‌ڕی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر خواردنه‌وه به‌رده‌وام بووین، به‌ڵام كێشه‌ی من هاوسه‌ره‌كه‌م ته‌نیا له‌سه‌ر خواردنه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو دوای ئه‌وه ئازاری یه‌كترمان ده‌دا، په‌یوه‌ندیمان باش نه‌بوو، سه‌لامه‌تی خێزانیمان نه‌ما، بۆیه دواجار بڕیارماندا جیاببینه‌وه.
بریتانی روونیكرده‌وه، رێكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی درێژه‌ی كێشا، منیش له‌سه‌ر خواردنه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام بوون، له رووی ده‌روونییه‌وه رووخابووم، ته‌نانه‌ت شه‌وێك به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه زیندانیش كرام، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانم لێوه‌ربگیرێته‌وه.

روونیشكرده‌وه، دوای ئه‌و رووداوانه بڕیارم دا له‌گه‌ڵ دایك و باوكم بژیم، دواتر سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونیم كرد و به‌ره به‌ره چاره‌سه‌رم وه‌رگرت و ئاسایی بوومه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ "ویلاند" یه‌كترمان ده‌بینی، تا وای لێهات له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئاشتبووینه‌وه و له جیابوونه‌وه‌كه‌مان په‌شیمان بووینه‌وه، به‌ڵام له مامه‌ڵه‌ی جیابوونه‌وه‌كه‌مان 100 هه‌زار دۆلارمان خه‌رج كرد.
بریتانی گوتیشی: من و هاوسه‌ره‌كه‌م داوای لێبوردنمان له‌یه‌كتر كرد و بڕیارماندا یه‌كتر ئازار نه‌ده‌ین، له‌مه‌ودواش به‌یه‌كه‌وه قه‌رزه‌كه‌مان ده‌ده‌ینه‌وه.

@brittanyjade___ Our 13 year love story in 1 min. ❤️🥺 Whats meant for you will always find its way back to you. @theszabozoo #reconciliation #marriage
♬ original sound - Sarah Cothran