توڕه‌یی زه‌عیم سدیق له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو خه‌ڵكی سلێمانی ئاماده‌نه‌بوون دژ به‌شۆڕش و بارزانی بوه‌ستنه‌وه
ده‌یان كه‌س خه‌ڵتانی خوێن كران و هه‌زاران كه‌س برانه ته‌ویله‌كانی حامییه
K24 – هه‌ولێر
له 9 ی حوزه‌یرانی ساڵی 1963 دا به‌عسیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه كه به سه‌رده‌می یه‌كه‌می به‌عسیه‌كان ناسراوه،گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی سه‌ربازییان بۆ سه‌ر كوردستان ئه‌نجامدا و به چه‌ندین شێواز فه‌رمانی گرتن و كوشتن‌یان له شاره‌كانی كوردستاندا به ڕێوه‌ده‌برد.
به تایبه‌تی له شاری سلێمانی به سه‌ركردایه‌تی زه‌عیم (سدیق مسته‌فا) شاڵاوێكی گرتن و كوشتنی فراوان دژ به هه‌موو چین و توێژه‌كان به‌ڕێوه‌برا و هه‌رچی پیاوی ئه‌و شاره بوو له فه‌رمانبه‌ر و كاسبكار و مامۆستا و قوتابی و وه‌رزشوان له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستگیر كران و ڕه‌وانه‌ی حامییه‌ی سلێمانی كران.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چه‌ندین تێكۆشه‌ر به برینداری و به زیندوویه‌تی له دۆڵی مردووان زینده‌به‌چاڵ كران و و به شۆفه‌ڵ و گرێده‌ر خۆڵیان به‌سه‌ر ئه‌و چاڵانه‌دا ده‌كرد كه‌وه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ ئاماده‌كرابوون.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تی كوشتن و زینده به‌چاڵكردنه‌ی خه‌ڵی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌هۆی ئه‌وه‌بوو،كه خه‌ڵی شاره‌كه ئاماده نه‌بوون مل بۆ به‌عسیه‌كان دانه‌وێنن و دژی شۆڕش بوه‌ستنه‌وه كه له 11 ی ئه‌یلولی 1961 هه‌ڵگیرسابوو،سه‌ركه‌وتنه‌كانی شۆڕش به‌عسیه‌كانی توشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ كردبوو.
به‌و شاڵاوه زه‌عیم سدیق ده‌یویست خه‌ڵكی سلێمانی دژی شۆڕش و بارزانی بووه‌ستنه‌وه،به‌ڵام خه‌ڵكی سلیمانی ئاماده‌نه‌بوون گوێڕایه‌ڵی به‌عس و زه‌عیم سدیق بن، هه‌ربۆیه له ڕۆژی 9 ی حوزه‌یرانی ساڵی 1963 دا هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه‌برا و ده‌یان تێكۆشه‌ری وه‌ك( مامۆستا حاجی باقی، ئه‌نوه‌ری دارتاش، یاسینی وه‌رزشوان و كه‌مالی حاجی فه‌ره‌ج) و ده‌یان تێكۆشه‌ری دیكه شه‌هید كران.
مامۆستا محه‌مه‌د سه‌ید باقی له‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌دا كتێبێكی به‌ناوی(بیره‌وه‌ری ده‌رباره‌ی تاوانه‌كانی زه‌عیم سدیق و ئینزیباتخانه) نوسیووه و به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌كانی گرتوخانه‌ی سه‌ربازی سلێمانی له ساڵی 1961 به‌دوواوه‌ی تێدا یاداشت كردووه.
به‌وردی بیره‌وریی و ڕووداوه‌كان و به‌سه‌رهاتی كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی شاری سلێمانی ده‌گێڕێته‌وه و باسی تاوانه‌كانی زه‌عیم سدیق ده‌كات،كه چۆن هه‌وڵیداوه ته‌نانه‌ت له‌ناو گرتوخانه‌شدا به‌ندییه‌كان والێبكات دژی شۆڕش بووه‌ستنه‌وه و دژی( مسته‌فا بارزانی) هوتاف بده‌ن و بروسكه و ئیعتراف بنوسنه‌وه و جنێو به بارزانی بده‌ن،به‌ڵام كه‌س ئاماده نه‌بووه بچێته ژێر داوای زه‌عیم سدیق و به‌وهۆیه‌وه له 9 ی حوزه‌یرانی 1963 دا ڕق و كینه‌ی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره تێكۆشه‌ره‌دا ڕشتووه و زیاتر له پێنج هه‌زار لاو و پیر و فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆری میرییان له هه‌موو چین و توێژه‌كان گرتووه و به ئۆتۆمبێلی عه‌سكه‌ری كه زیلیان پێده‌گووت هه‌موویان ڕه‌وانه‌ی حامییه‌ی سلێمانی كرد.
ئامانجیان ڕه‌شه‌كوژی و له‌ناوبردنیان بووه و ڕۆژانه ژماره‌یه‌كیان ده‌برد بۆ گوله‌بارانكردن و دادگایه‌كی سه‌ربازی سه‌رپێییان له‌و ناوه دانابوو تا به زوویی بڕیاری كوشتنه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
به‌هۆی پیسی جێگه‌كه و زۆربه‌ی گیراوه‌كان توشی سكچوون و ڕشانه‌وه ببوون و ته‌نانه‌ت چونه ده‌ره‌وه وسه‌رئاویشیان لێ قه‌ده‌غه كرابوو.
شه‌هیدانی كاره‌ساتی 9 ی حوزه‌یرانی ساڵی 1963 ی سلێمانی بوون به سونبلی تێكۆشانێكی نه‌پساوه تاگه‌یشتن به ئامانجه به‌رزه‌كانی گه‌ل و نیشتمان.
له درێژه‌ی ئه‌و شاڵاوه‌دا زه‌عیم (سدیق مسته‌فا) له گوندی( سیاره ) ی وارماوه كۆمه‌ڵێك پیاوی بێ تاوانی له سه‌ر رێگای سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان شه‌هید كرد.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا له شاری كۆیه، به فه‌رمانی ئه‌فسه‌رێك به ناوی (طه الشكرچی) نۆ كه‌سیان له پایه‌كانی سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ناو بازاڕی كۆیه به‌ست و گوله بارانیانكردن كه یه‌كێكیان ناوی (سلێمانی حه‌مه قاوه‌چی) بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مامۆستا كه‌مال ڕه‌شیدیان گرت كه به كه‌مالی ڕه‌شاغا ناسراو بوو، ئه‌ویشیان شه‌هیدكرد، جگه‌له‌وه‌ی كه مامۆستا (ڕه‌شاد عه‌لی)یان گرت و ئه‌وه‌نده‌یان له‌سه‌ر دابوو كه تووشی فێ لێهاتن هات له دوایشدا هه‌ر به‌و نه‌خۆشییه كۆچی دواییكرد.
له شاری هه‌ولێر تاوانبار‌و ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی سوپای عێراق (به‌دره‌دین عه‌لی) سه‌دان كاری چه‌په‌ڵی ئه‌نجامداو، پاشان له ماڵه‌كه‌ی خۆی به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له تاوانباران كوژراو خه‌ڵتانی خۆین كرا.
له ڕۆژی 8ی شوباتی 1963 تا ڕووخانی سه‌دام حسین و ڕژێمی به‌عس و داموده‌زگاكانی ، گه‌لی كورد تووشی سه‌دان كاره‌ساتی دڵته‌زێن بوو كه له مێژوودا وێنه‌یان نییه و ئه‌گه‌ر هه‌شبێ زۆر كه‌مه.
نۆی حوزه‌یرانی ساڵی 1963 به‌یه‌كێك له‌ڕۆژه خوێناویه‌كانی شاری سلێمانی داده‌نرێت له‌مێژودا, له‌و ڕۆژه‌دا ڕژێمی به‌عس كه 4 مانگ بوو هاتبووه سه‌ر ده‌سه‌ڵات, به‌دڕندانه‌ترین شێوه په‌لاماری دانیشتوانی شاری سلێمانیدا, دوای هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین زیاتر له پێنج هه‌زار گه‌نج و لاوی سلێمانی ڕه‌شبگیركردو له حامیه‌ی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ری كردن, دوای مانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند ڕۆژێك نزیكه‌ی 80 كه‌سییان به گوله شه‌هید كران.
كاره‌ساتی 9 ی حوزه‌یرانی ساڵی 1963 له‌سه‌ر ده‌ستی زه‌عیم سدیق كه ئه‌فسه‌رێكی شۆڤێنی توندڕه‌وی عه‌ره‌بی موسڵاوی بوو ئه‌نجامدراو له‌و ڕۆژه‌دا گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی به‌خه‌ڵكی شاری سلێمانی كرا,ئێستا مۆنۆمێنتێك له‌ناو پاركی ئازادی بۆ ئه‌و ڕوداوه دروست كراوه‌و ناوی به‌شیك له‌شه‌هیده‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵدراوه, له‌ئێستاشدا له نزیك شوێنی ڕوداوه‌كه پانۆرامای پرۆژه‌یه‌ك به‌ناوی ڕوداوی 9ی حوزه‌یرانی سالی 1963 وه ناونراوه, تا ئه‌و یاده به‌زیندوویی له یاده‌وه‌ری خه‌ڵكی شاری سلێمانیدا بمێنێته‌وه.