"کەمبوونەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەکات"

شارەزایان چەند زانیارییەک دەخەڕوو

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

توێژینەوەیەک دەریدەخات، کەمی یان نەبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی دەبیتە هۆی نەخۆشی دڵ و دەمار.

گۆڤاری BMC Geriatrics ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانکۆی مۆناشی ئوستورالی بڵاوکردەوە کە دەڵێت، لە تەمەنی پیریدا مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار زیاد دەکات، نەک تەنها بەهۆی تەمەنەوە، بەڵکو بەهۆی نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی دیکەدا.

توێژەران دوای لێکۆڵینەوە، لە داتای 11000 ژن و پیاو لە سەرووی تەمەنی 70 ساڵییەوە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامە، ئەم داتایانەش لە چوار ساڵ و نیودا کۆکراوەتەوە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، کەسانی بە تەمەن کە گۆشەگیری کۆمەڵایەتییان هەیە 68% ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار زیاترە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، مەبەست لە پشتگیری کۆمەڵایەتی ئەوەیە چوار کەس لە خزم و هاوڕێکانی سەردانی کەسێکی بە ساڵاچوو بکەن و بتوانێت رووبەڕوو، باسی شتی جیاوازەکانیان لەگەڵ بکات یان داوای یارمەتیان بکات.

پڕۆفیسۆر هاری جینینگس، لەسەر ئەنجامەکانی توێژینەوەکە گوتی: "خێزان، پشتگیری کۆمەڵایەتی پەیوەندی یان لەگەڵ کۆمەڵگا لە ژیانی خەڵکدا هەمیشەیی نییە. لەگەڵ تێگەیشتنی زیاترمان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەسەر تەندروستی دڵ و دەمارەکان، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە تەندروستیەکانیان، دەبێت هەوڵ بدەین زیاتر پشتگیری کەسە بە تەمەنەکان بکەین".

H.H

Fly Erbil Advertisment