"به‌ بڕی 106 ملیۆن دینار پڕۆژەیه‌ك له‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین جێبه‌جێ ده‌كرێت"

"لەسەر بودجەی داهاتی (8%) بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەبای سلێمانى جێبه‌جێ ده‌كرێت"

به‌ بڕی 106 ملیۆن دینار پڕۆژەیه‌ك له‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین جێبه‌جێ ده‌كرێت
به‌ بڕی 106 ملیۆن دینار پڕۆژەیه‌ك له‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین جێبه‌جێ ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەبڕی زیاتر لە 106 ملیۆن دینار پڕۆژەیه‌كی کارەبا له‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین جێبەجێ دەکرێت.

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەبای سلێمانى و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)، بە بڕی زیاتر (106) ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی كارەبا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەڕین جێبەجێ دەكرێت.

لەوبارەیەوە ئەندازیار عەلی مەحمود ئیبراهیم سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە رایگەیاند، پڕۆژەکە بریتیە لەدانانی چەند محاویلەیەک بۆ گەڕەکی هەنارۆک، قەڵادزێ و وێستگەی شەهید فاروق فیدەری پێنج، کە پێکهاتووە لەدانانی 3 محاویلەی 400 که‌ی ڤی لەگەڵ 74 ستوونی پەستان بەرزو پەستان نزم.

Fly Erbil Advertisment