لە رووداوێكدا 5 منداڵ گیانیان لەدەستدا

"منداڵەکان لە بەرزی 10 مەترەوە کەوتوونەوەتە خوارەوە"

لە رووداوێكدا 5 منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە رووداوێكدا 5 منداڵ گیانیان لەدەستدا

K24 - هەولێر:

بەهۆی کەوتنه‌خواره‌وه‌ی قه‌ڵایه‌كی یاریكردنی منداڵان له‌ به‌رزییه‌كی زۆره‌وه‌، 5 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و 4ـی دیکەش برینداربوون.

بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی "BBC"، پۆلیسی ئوستورالیا لەبارەی رووداوەکەوە رایگه‌یاند، لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی قه‌ڵایه‌كی یاریكردنی منداڵان و تەقینی لە هەوادا، 5 منداڵ گیانیان لەدەستدا و 4 ـی دیکەش برینداربوون.

منداڵەکان لە بەرزی 10 مەترەوە کەوتوونەوەتە خوارەوە، تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 12 ساڵان بووە.

لەکاتی رووداوەکەدا 4 منداڵ گیانیان لەدەستدا و 5 منداڵی دیکەش بریندار بوون، لەگەڵ گەیشتنی تیمی فریاکەوتن، فریاگوزاری سەرەتاییان بۆ کرا و بە هەلیکۆپتەر گەیەندرانە نەخۆشخانە، دواتر یەکێكی دیكه‌ لە منداڵە برینداربووه‌کان لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەرپرسی پۆلیسی ویلایەتی تاسمانیا، (دارێن هین) گوتی: "بە گوێرەی راپۆرتەکان بایەكی به‌هێز بووەتە هۆی ترازانی یارییه‌كه‌ و کەوتنە خوارەوەی.

پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ راشیگه‌یاند، "دڵمان بۆ خێزان و خۆشەویستان و هاوڕێیانی قوتابخانە و مامۆستایانی ئەو منداڵانه‌ دەسووتێت کە گیانیان لەدەستداوە". 

H.H

Fly Erbil Advertisment