پارێزگاری هه‌ولێر: سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ وردی چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كات

زیانی زۆر به‌ هاووڵاتیان كه‌وتووه‌

دیمه‌نێكی زیانه‌كانی لافاو
دیمه‌نێكی زیانه‌كانی لافاو

K24 – هه‌ولێر:

پارێزگاری هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكرده‌وه‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وردی چاودێری دۆخی هه‌ولێر ده‌كات.

به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مرۆ لافاو له‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر هه‌ڵسا و به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیانێكی زۆری ماڵیش به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، "مەسرور بارزانى، سەرۆکى حومەتى هەرێمى کوردستان بە وردى چاودێرى دۆخەکە دەکات و چه‌ند جارێک لە رێگەى پەیوەندى تەلەفۆنیەوە پارێزگارى هەولێرى رڕاسپاردووە لە رێگە دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن".