ئومێد خۆشناو ژماره‌ی قوربانیانی لافاوه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی لافاوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر 11 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

یه‌كێك له‌ قوربانییه‌كان دانه‌ر نه‌به‌زی ته‌مه‌ن 10 مانگ بووه‌ و یه‌كێكیشیان له‌ ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی هه‌وره‌برووسكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

تا ئێستا ته‌رمی سێ له‌ قوربانییه‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌.