مه‌سرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێر دەکات

مه‌سرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێر دەکات
مه‌سرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێر دەکات

K24 – هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17 ی دیسەمبەری 2021 کاتژمێر 3:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە باڵاخانەی پارێزگای هەولێر، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی هەولێر دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا کە پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ئامادە دەبن، سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە و زانینی قەبارەی زیانەکان دەکات.