سەرۆک بارزانى بۆ پارێزگاری هه‌ولێر: بە زووترین کات هەرچى پێویست بێت ئەنجامى بدەن
"هاوخه‌مى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆشی بۆ خانه‌واده‌ى قوربانییان راگەیاند"
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ هەینی 17-12-2021 سەرۆک مەسعود بارزانى لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، نیگەرانى خۆى لەبارەى دۆخى ئه‌و شوێنانه کە بەهۆى دروستبوونى لافاوەوە دووچارى زیان هاتوون، دەربڕى، هاوخه‌مى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆشی بۆ خانه‌واده‌ى قوربانییان راگەیاند.
سەرۆک بارزانى جه‌ختیكرده‌وه، بە زووترین کات هەرچى پێویست بێت ئەنجامى بدەن بۆ بەهاناوە چوون و هاوکاریکردنى زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
پارێزگارى هه‌ولێر دۆخى شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى روون كردووە و پرۆسه‌ى فریاكه‌وتن و رزگاركردن و كارى تیمه فریاگوزارییه‌كانی بۆ سەرۆک بارزانى باس كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر بۆ سه‌رۆك بارزانی دووپاتیی كردووە، تەواوى دام وده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ئامادەباشى و كارکردن و به‌دواداچوونی بەردەوامن، بۆ پێشهاته‌كانیش و هەرچى پێویست بێت بۆ زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین.
پارێزگارى هەولێر دڵنیایدا کە جەنابی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوام لەگەڵمان لەسەر هێڵە بۆ ئەنجامدانى هەرچی پێویست بێت لە هاریکارى و یارمەتیدان و بەهانەوەچوونى لێقەومان.