رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت خه‌مڵاندن بۆ زیانی لافاوه‌كه ده‌كرێت
"له لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی بیانیش گیانیان له‌ده‌ستداوه"
K24 - هه‌ولێر:
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه، به‌هانای زیانلێكه‌وتووانه‌وه بچن و به زووترین كات خه‌مڵاندن بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه بكه‌ن.
وه‌زیری ناوخۆ روونیكرده‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی سه‌ردانی شوێنی لافاوه‌كه‌ی كردووه و لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی راسپاردووه، خه‌مڵاندن بۆ زیانه‌كان بكات و به‌په‌له‌ش به‌هانای لێقه‌وماوانه‌وه بچن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارێزگاری هه‌ولێر و قائیمقامیه‌ت و یه‌كه ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر راسپێدراون، ئه‌وه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه، خه‌مڵاندنیان بۆ بكرێت.
روونیشكرده‌وه، له لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێردا 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، كه یه‌كێكیان به‌هۆی هه‌وره تریشقه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه، هه‌رچه‌نده ئاماره‌كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام له نێو قوربانییه‌كانیشدا خه‌ڵكی بیانی تێدایه، گوتیشی: به‌هه‌موو توانایه‌كمان به‌هانای زیانلێكه‌وتووانه‌وه ده‌چین.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ناحیه‌ی قوشته‌په‌ی كرد و له نزیكه‌وه خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتووه‌كانیان بینی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر كردووه و له نزیكیشه‌وه سه‌ردانی شوێنه‌ی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێری له ناحه‌ی قوشته‌په كرد.