په‌كه‌كه‌ باره‌گای ئه‌نه‌كه‌سه‌یان سووتاند و چه‌ند ئه‌ندامێكیشی ئه‌شكه‌نجه‌دان

به‌وێنه‌.. به‌هۆی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ بوو

په‌كه‌كه‌ ئاگری له‌ باره‌گای ئه‌نه‌كه‌سه‌ به‌ردا و چه‌ند ئه‌ندامێكیشی ئه‌شكه‌نجه‌دان

K24- هه‌ولێر:

له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستان له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی "ئه‌نه‌كه‌سه‌" له‌ شاری درباسیێ، چه‌كدارانی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ هێرشی سه‌ر باره‌گاكه‌یان كرد و ئاگریان له‌ باره‌گاكه‌ به‌ردا.

راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه‌" رایگه‌یاند، له‌و هێرشه‌دا چه‌كدارانی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ په‌لاماری نیزامه‌دین عه‌لیكۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ درباسیێ و دوو كه‌سی دیكه‌یان دا و ئه‌شكه‌نجه‌یان دان، كه‌ یه‌كێكیان ئافره‌ت بوو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوێنێش كه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستان، له‌ ده‌روازه‌ی سێمالكا ژماره‌یه‌ك لایه‌نگری په‌كه‌كه‌ هێرشی سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی خاڵی سنووری پێشابووریان له‌ دیوی باشووری كوردستان كرد و به‌ به‌ردبارانكردن و گوتنه‌وه‌ی درووشی په‌كه‌كه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئۆجه‌لان، په‌لاماریان دان و ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانیان به‌ سه‌ختی بریندار كرد و جامی ئۆتۆمبیله‌كانیان شكاندن.

دواتریش به‌رپرسی خاڵی سنووری پێشابوور، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی په‌لاماری په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و خاڵه‌ سنوورییه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، لە ئەنجامی هێرشی ئه‌مڕۆیاندا ژمارەیەك پاسەوان بە سەختی بریندار بوون.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: مەبەستی پەکەکە لەم کارە، تەنیا نانەوەی ئاژاوە و شێواندنی دۆخی هەرێمی کوردستان و رێگرییە لە بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان.

نیزامه‌دین عه‌لیكۆ، چالاكوانی كوردی رۆژئاوای كوردستان

كاتی په‌لاماره‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر باره‌گای ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ درباسیێ و ئاگربه‌ردان له‌ باره‌گاكه‌یان

كاتی هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی خاڵی سنووری پێشابوور

H.B