پارێزگای هه‌ولێر ده‌سه‌ڵات ده‌داته قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكان پشوو رابگه‌یه‌نن
له كوێ ده‌بێته پشوو؟
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەسەر فەرمانى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، دەسەڵات درا بە سه‌رجه‌م قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌پێی پێویست پشوو رابگه‌یه‌نن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێردا هاتووه، دەسەڵات درا بە سه‌رجه‌م قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر لە هەر شوێنێك، کە زیانى زۆرى بەرکەوتووە بەتایبەتى قوتابخانەکان، دەتوانن پشووى فەرمى لە فەرمانگە و قوتابخانەکانى سنوورەکەیان رابگەێنن.